سۆسیالیزم وكۆمەڵگەی دیموكراتیك
ئەو ڕوناكیەیە كەمۆمی تەمەنی داگیرساندووە لەشوێنێكی تاریكی
مێژوو ڕەش (ئیمرالی) .ئامانجی ڕوناك كردنەوەی زەینی مرۆڤ و هەڵكردنی مۆمی ڕوناكییە
بۆ هەموو گۆی زەوی.
سۆسیالیزم و كۆمەڵگەی دیموكراتیك بەپەروەردەیەكی چڕو پڕی بەردەوامی كۆمەڵگەدا تێدەپەڕێت.
ئۆ_جالا_ن وەكو فەیلەسوفێك ئیشی گرنگی لەسەر كردووە.
پێشبینی دەكرێت ئەو پارادایمە(ئایدیۆلۆجیای سۆسیالیزمی كۆمەڵگەی دیموكراتیك )ببێتە جێگرەوەی مۆدێرنیتەی
سەرمایەداری و ئایدیۆلۆجیای لیبرالیزم وئایدیۆلۆجیا هەمە جۆرەكانی باوی ئێستا..
گەلانی گۆی زەوی بەدەست نایەكسانیەوە دەناڵێنن .
داهاتی گۆی زەوی لەسەدا نەوەتی لەدەستی ملیاردێرو ترلیۆنلێرەكاندایە .
لەساڵانی حەفتاكان هەر ناوی ملیۆنێر هەبوو
دوای چەند ساڵێكی كەم بوون بەملیاردێر ،،ئێستاش بوون بە
ترلیۆنلێر.
.ساڵ بەساڵ ژیان
قورستر دەبێت.
شەڕەكان كەئامانجی درێژە دانە بەدۆخی هەبوو زۆرردەبن جوگرافیا جیاوازەكان دەگرێتەوە .زۆرترین بودجە لەئێستادا
لەجیهاندا بۆ وەزارەتی بەرگری و شەڕە .
سیستمێك درێژ بوونەوەی تەمەنی خۆی لەسەر خوێنی گەلان و تێكدانی
دۆخی سروشت و ژینگەی گۆی زەوی بونیاد بنێت ، سیستمێكی نائەخلاقی و پووچگەراییە.
مانیفیستۆی
ئاشتی وكۆمەڵگەی دیموكراتیك ،سۆسیالیزم و
كۆمەڵگەی دیموكراتیك . داهێنانێكی فەلسەفیانەی بیرمەندو فەیلەسوفی كورد ئۆ/جا_لانە.
ڕێگای هەرەگونجاوە ،بۆ دەربازبوونی گەلانی جیهان لەو گێژاوانەی ئایدیۆلۆجیا دۆگماو قازانج پەرستەكان خوڵقاندویانە.
دەیانەوێت بەدرێژەدان بەنائارامی و شەڕدرێژەی پێ بدەن.
گەوجاندنی كۆمەڵگە لەڕووی زەینیەوە ،بەلاڕێدابردنی بیركردنەوەی مێشكی مرۆڤ ،مەشغوڵكردنیا ن بەكاری
پووچەوە .
ڕێگا نائەخلاقیەكانی سیستمە بۆ بەردوامیان.
ئەو دۆخەناهەموارەی بەسەر مرۆڤ ، ژینگە،كۆی زیندەوەران
دا هێنراوە. لەلایەن هێزە دەسەڵات خواز،قازانج پەرست،هەژمونگەرا جیهانیەكان . پێمان
دەڵێت سیستمێكی جێگرەوە ی سیاسی ئەخلاقی
،دیموكراتی،فەلسەفی پێویستیەكی گرنگ ،گونجاو ،حەتمییە.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی