ڕوانگەی ئاشتیخوازنەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سوپاسەکەی سەرۆکی ئەمریکا

3 کاتژمێر پێش ئێستا

ڕێبین ڕەحیم


ئاشتی وەک چەمکێکی فەرهەنگی، بەشێک نییە لە تایبەتمەندییەکانی دەوڵەت، بەڵکوو تایبەتمەندیی کۆمەڵگەکانە، بەڵام دەوڵەت دەتوانێ زەمینەسازی دروست بکات تاکوو فەرهەنگی ئاشتی پێ بگرێت و بکەوێتە سەر ڕاستەڕێی خۆی
بەو پێیەی ئاشتی دەبێ لە ناخی کۆمەڵگەوە سەرچاوە بگرێت، ( Mitrany, 1946) باشترین حکوومەت ئەو حکوومەتەیە کە خۆی لەناو پڕۆسەکانی ئاشتیسازیدا ببینێتەوەو ئاشتی بکات بە قەڵغانی پاراستنی وڵاتەکەی

لە نەریتی “ئەرستۆ”ییدا، ئاشتی لە ئابوورییەوە سەرچاوە دەگرێت. ئەو پێی وایە ئابووری دەبێ هاوپێی ئەخلاق و فەزیلەت بێت.
“ئەفلاتوون”یش داڕمانی ئابووری بەهۆی جەنگ دادەنێت، بەپێی تیۆریی کلاسیکیی ئاشتیی بەردەوام، کە ڕیشەی فەرهەنگیی هەیە و “کانت” (1795) لێی دەدوێ بڕوای وایە، ئارامی لە منداڵدانی ئاشتییەوە دێتە دەر.
 “سیسڕۆن” ئاشتی بەو ئازادییانە دادەنێ کە لە ئارامیخوازییەوە سەرچاوە دەگرێت
. “مۆنتسکیۆ” مێژووی مرۆڤایەتی بە مێژووی هەماهەنگی و پێکەوەکارکردن ناو دەبات و دەڵێ هەر کاتێک ئاشتی توانیی ئارامی ساز بکات، ئەوا ئازادییش دابین دەبێت.
ئەو ئازادییەیش دەبێتە زەمینەی ژیانێکی دیموکراتیکتر شایستەتر


لەم ڕوانگەوەو بەتێگەشتن لە ڕووداو پێشهاتەکان
لە چەند سالێ ڕابردوودا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا ڕایی وابوو پارێزگاریکردن لە ئاشتی لەناوچەکە زۆر قورسترە لە هەڵگیرسانی جەنگ، بە تێگەشتن لەو ژینگە دواکەوتوە سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئیتنیەی لە ناوچەکەدا زاڵە دەتوانین بڵێین دیسکۆرسی ئاشتی و  دیموکراسی و پلۆرالیزم و پێکەوەژیان و ئارامی و ئاوەدانی تاڕادەیەکی زۆر لە پەراوێزدایەو تا هەنوکەش هەنگاوگەلی پێویست بۆ وەسەرپێخستنی پرۆسەیەکی ئاشتەوایی گشتگیرو سەراسەری بونی نیە و هیچ دامەزراوەیەکی جیهانی و ناوخۆیی خۆی بەخاوەنی پرسی ئاشتی و گەشەپێدان ناکات و هەموان بەتەمان موعجیزە ئاشتی بخولقێنێت !

ئەوروپیەکان لەدوای جەنگی دووەمی جیهانیەوە سەرەتا بە ئاڵوگۆڕی خەڵوزو وزە دەستیان بە دروستکردنیەوەی پەیوەندیەکانیان کرد پاشان لەڕێگەی وەرزش و بابەتە کلتوریەکان دەستیانکرد بە ئاشتیەکی سەرەتایی کە سەرەنجام بە تێگەشتن لە کەش و ژینگەی ئاشتی وەک فاکتۆرێکی گرنگی پێشکەوتن و بوژانەوەو بونیادنانە
لەڕێگەی گۆڕانکاری ڕیشەییەو سترکچواڵیان لە سیستمی حکوکمڕانیەکانیان کرد، لەڕێگەی دامەزراوەیی ناوخۆی و هاوبەشەوە ئاشتیەکی فراوانیان بوونیادنا
بە نەهێشتنی جیاوازی ئاینی و ئیتنی و ڕەگەزو ڕەنگ و نەژاد و کۆککردنەوەی دەستی کاری هەمەچەشن سودبینین لە سەروەتی مرۆیی نەتەوەکانی دیکە توانیان کیشوەرێکی پێشکەوتوو لەسەرئاستی جیها بۆ خۆیان بوونیادبنێن بەدەستورو یاساو دامەزراوەی تایبەت نەژادپەرستی و جەنگیان کۆتایی پێهێنا

لە وڵاتانی باشوری ڕۆژهەڵاتی ئاسیاش لەدوای لەسەرکار نەمانی ئیستیبدادیەتی ماوسی تۆنگ لە چین و هاتنە سەرکاری (چۆئین لای ،  شیاوپینگ) لەماوەی سی ساڵدا گەشەسەندنی ئاشتیانە هەنگاوی زۆر گەورەی هاویشت و ئێستا لەڕێگەی ئاشتی درێژخایەنەوە چین بەور ئابوریەکی زۆر نەهێز دەڕوات کە بلۆکی سەرمایەداری بەتایبەت ئەمریکا هەموو ڕێکارەکانی بۆ ئەوەیە پاش ئەو وڵاتە نەکەوێت
لە سەنگاپورە “لی کوان یوو”بۆ دوانەکەوتن بەرامبەر بەو پێشکەوتنەی لە ناوچەکەو جیهان هەبوو  گۆڕینەوەی بیرو ڕای ئازادانەو ئاشتی و سەقامگیری گرتەبەرو سەرەنجام
سەرکەوت
 لە مالیزیاش ماهاتیر محمد بە ڕێڕەوی ئاشتی گەشتە گەشەپێدان و وڵاتەکەی کرد بەیەکێک لە ناوچە گەشەسەندوەکانی ناوچەکەو جیهان و ئێستا لەڕیزبەندی ئەو وڵاتانەدایە کە ئاشتی سەقامگیری و ئاوەدانی و ژیانێکی شایستەی بۆ گەلەکەی دابینکردوە
،ئیماراتیەکانیش وێڕای هەبونی نەوت و وزە بەڵام بەیاسا کەلتوری نەهێشتنی جیاکاریان گرتەبەر و دەستێکی کاری ، بەئاشتی سەقامگیری و نەهێشتنی جیاوازیەکان و هێنانی دەستی کاری هەمەچەشن هەنگاوی گەورەیان هاویشت ،ساڵانە دامەزراوەکانی تایبەت خەڵاتی ئاشتی لەسەر ئاستی جیهان پێشکەش دەکەن.
لە سعودیەش بن سەلمان وانەی لە وڵاتانی کەنداو وەرگرت تەنانەت ئامادەیە لەگەڵ دوژمنی سەدان ساڵەیدا ئاشتی بێنێتە کایەوە تا سەرمایەگوزاری و ئاستی ئابوری وڵاتەکەی لە ئایندەدا توشی قەیران نەبێت و کرانەوەکانی ئەو وڵاتە ڕۆژانە هەستی پێدەکرێت و دەبینرێت

ئابوری گەشەشەندوو بە هەبوونی ئاشتی ئارامی و پێکەوەژیان و سەقامگیری سیاسی دێتەدی
هەموو ئابوریە شکستخواردوەکانی جیهان ئابوری ئەو وڵاتانەن کە جەنگ و نائارامی تێدایە ئەوجا جەنگەکە ناوخۆیی بێت یاخود دەستی دەرەکی ئەفغانستان و سۆماڵ دوو نمونەی ئابوری شکستخواردوون لە جیهاندا

بەتێگەشتن لەو ڕاستیەی کە ئاشتی و سەقامگیری کلیلی گەشەپێدانە وە فاکتەرێکی گەورەی دابینکردنی ژیانێکی شایستەو ستانداردە بۆ تەواوی وڵاتانی ناوچەکە سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەمیشە پاڵپشتێکی جدی و کاراکتەرێکی ئاشتیخوازبووە کە دەیەوێت بەکلیلی ئاشتی دوکەڵی جەنگ و کوشتار کۆتایی پێبێت چونکە جەنگ و نائارامی سەرچاوەی هەژاری و داماوی خەڵکی کیشوەرەکەیە، بۆ ئەوەی ئاشتی و ئارامی ببێت بەئەڵتەرناتیڤ بۆ ژیانسازیەکی جوانترو هەموان لە سایەیدا وەحەوێن

مەرج نیە ئابوریەکی بەهێز بتوانێت ئاشتی و ئارامی بێنێتەکایەوە بەپێچەوانەوە بەرپابوونی ئاشتی زادەی بیربڕواو فیکرەو قبوڵکرنی پلۆرلیزمی سیاسی و زاڵبونی دیسکۆرسی ئاشتی و  پێکەوەژیان مەرجێکی سەرەکی بونیادنانی ژیانێکی شایستەیە بۆ نمونە وڵاتێکی وەک عێراق ڕاستە ئابوریەکی نەوتی بەهێزی هەیە و دیموکراسیەکی ڕوکەش نمایش دەکات وا دەردەکەوێت کە هەموان مومارەسەی دیموکراسی دەکەن بەڵام بەهۆی نەبوونی بیرو بڕوای قوڵ بە بابەتی ئاشتی و پێکەوە ژیان و زاڵبوونی دیسکۆرسی مەزهەبی و  نەبوونی دامەزراوەی فەرمی بۆ ئاشتی ڕاستەقینە و پێکەوە ژیانی واقیعیانە وەک پرەنسیپ و بیروباوەڕو مۆراڵ وایکردوە نەتوانێت سوود لەئابوریە بەهێزەکەی و سەرچاوە مرۆییە هەمەچەشنەکەی وەرگرێت و لە ڕیزبەندی خراپترین وڵاتانی جیهاندایە بۆ ژیانکردن

هەرێمی کوردستان ئەگەرچی خاوەنی کیان و سەربەخۆیی نیەو بەشێکە لە عێراق بەڵام بە تێگەشتن لە پرسی ئاشتی و پێکەوەژیانی سیاسی و سەقامگیری سیاسی دەیەوێت ژیانێکی شایستە بۆ هاونیشتیمانیانی دابین بکات، ئەگەرچی هێشتا لێرەش دامەزراوەکانی بەرگریکردن لە ئاشتی لاوازن و وەک کلتور ژینگە ئاشتی پەرەی پێدەدرێت بۆیە پێویستە ئەو کلتورە ئاشتیخوازیە بەدەرفەت بزانرێت و بە دەستورو یاسا و دامەزراوە هێزو گڕوتگنێکی بەهێزتر بە پرسی ئاشتی و پێکەوەژیانی سیاسی و ئاینی و نەتەوەیەکانمان بدەین
چونکە ئاشتی و گەشەپێدان جگەلەوەی ژیانێکی خۆشگوزەران دادەهێنن دەبنە دیوارو قەڵغانێکی ئەمنیەتیش بەرامبەر بەو پیلانە دەرەکیانەی ئاراستەی هەرێمەکە دەکرێت

بەتێگەشتن لە گرنگی و بەهای ئاشتی و ئارامی و پێکەوەژیان بۆ ئایندەیەکی گەشترو سەرکەوتوو بۆ هەرێمی کوردستان سەرۆکی هەرێمی کوردستان پاڵپشتیکارێکی جدی و لەسەرخۆیەو پاڵپشتی هەموو ئەو هەوڵانە دەکات کە بۆ ئاشتی دەنرێت لەو چوارچێوەیەشدا لەماوەی جەنگی ئیسرائیل و حەماس چەندینجار دیدی ئاشتیانەی خۆی بۆ چارەسەرکردنی ئەو جەنگە خستەڕوو هەرزوو پێشنیاری دوو دەوڵەتی بەیان کرد ، لەماوەی ڕابردوش بەفەرمی پاڵپشتی خۆی بۆ هەوڵەکانی ئاشتی و کۆتایهێنانی جەنگی حەماس و ئیسرائیل لەلایەن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا خستەڕوو لەو سۆنگەیەشەوە وەک سەرۆکێکی ئاشتیخواز دۆناڵدترامپ سەرۆکگ ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بەنامەیەکی فەرمی سوپاسی هەوڵەکانی نێچیرڤان بارزانی کرد ئەم دەستکەوتە دەبێت کاری لەسەربکرێت و لە ڕێگەیەوە فەرهەنگی ئاشتیخوازنەی هەرێمی کوردستان نیشانی جیهان بدرێت کە ئێستا لەهەمووکات زیاتر ناوچەکەو جیهان پێویستیان بە ئاشتی و سەقامگیری و گەشەپێدان هەیە.


ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی