ئەوەی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتیی ئاماژەی پێکرد،لەبانگەشەی حیزبەکەیدا لەشاری هەولێر لە کۆتا ڕۆژی بانگەشەدا،کە کورسیەکانی پەڕلەمانی عێراق پێشوەختە دیاری کراوە،نەهیچ دەزگایەکی ڕاگەیاندن و نەهیچ لایەنێک لەوانەی خۆیان بەئۆپۆزسیۆن ناساندووە،نەیانتوانی پشتی قسەکانی ئەو لێدوانە هەتا ئەم ساتەش پەی پیبەرن،لەکاتێکدا بەتایبەت لایەنی ئۆپۆزسیۆن کە زۆر بانگەشەی کاراو چڕی دەنگدەر دەکەن بۆ ئەم هەڵبژاردنە،گرنگە سیحری ئەو قسەیە بەتاڵ بکەنەوە.
ئەوەی مسعود بارزانی باسی کرد،مەبەستی نەبوو بڵێت،کورسی پەڕلەمانی بەپێی بەرکەوتە بەسەر بەشداربوانی هەڵبژاردنەکان وەک حیزب و دەستە،پێشوەختە دابەشکراوە،بەڵکو مەبەستی ئەوە بوو،بەپێی یاسای هەڵبژاردن کەخودی مەسعود بارزانی بەردەوام دەنگی ناڕەزایی لەبەرامبەری هەڵبڕیوە کورسی پارێزگاکانە کە پێی وایە بەشێوەیەکی نادادپەروەرانە دابەشکراوەو بەرکەوتەی کورد بەپێی ئەو یاسایە،لەڕێژەیەکی دیاریکراو تێناپەڕێت،دیارە ئەوان مەبەستیانە یاسای هەڵبژاردن بەیەک بازنە بێت و کورد و لایەنەکانی تریش ئەو مافەیان هەبێت هەردەنگدەرێک لەهەرکوێبێت دەنگەکەی نەفەوتێت و بۆ ئەو لایەنە بڕوات کە دەنگی پێداوە نەک وەک ئێستاو بەپێی ئەم یاسایایە ئەگەر ڕێژەکە نەگات بەکورسی دەنگەکان بچێت بۆ دەنگی لیستی خاوەن زۆرترین دەنگی ئەو ناوچەیە.بۆیە بێ ئاگایی هەم دەزگاکانی ڕاگەیاندن و هەم لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن جێی پرسیارەو تێنگەیشتن لەو پەیامە لایەنی بەرامبەر دەخاتە بێ ئاگاییەکی قوڵەوە لەو پرۆژەیەی دەستی داوەتێ.
بەهرۆز ڕەئوف
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی