د. یه‌حیا عومه‌ر ڕێشاوی – مامۆستای زانكۆ
كرۆكی دیموكراسیه‌ت هه‌ڵبژاردن و كرۆكی هه‌ڵبژاردنیش
میدیایه، به‌مانا كاتێك باس له هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌یت واته بانگه‌شه‌ی میدیایی و
پڕوپاگه‌نده‌ی لایه‌ن و كاندیده‌كان و ئه‌و كه‌شه (میدیا - پڕوپاگه‌نده)ییه‌ی
كه له ساته‌وه‌ختی هه‌ڵبژاردندا دروست ده‌بێت و چه‌ند مانگێك پێش پرۆسه‌كه و تا
چه‌ند رۆژێك پاش پرۆسه‌ی ده‌نگدان ماكینه‌ی میدیایی وشه‌و وێنه و جوڵه ده‌هاڕێت
و ده‌هاڕێت، تا دوا جار هه‌ڵمه‌تێكی (میدیا – هه‌ڵبژاردن)ی به‌هێز و پڕ له‌تین ده‌خولقێت،
هه‌مووشی له پێناو یه‌ك شت: قه‌ناعه‌ت به ده‌نگده‌رێك بكات و بڕیار بدات بچێته
بنكه‌یه‌كی ده‌نگدان و به لایه‌ن و كاندیدێك بڵێت (به‌ڵێ) !
دیاره چه‌ند میكانیزمێك رۆڵ له دروستكردن و
خولقاندنی ژینگه‌ی ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردندا
ده‌بینن، له پێش هه‌موویانه‌وه كه‌ناڵ و ده‌زگا میدیاییه‌كانه، كه به دووباره
كردنه‌وه‌ی دروشمی لایه‌ن و كانیده‌كان و په‌خشی به‌رده‌وامی گۆرانی و مۆسیقای
تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردن و دیبه‌یبت به‌رنامه‌ی چڕ و شێوازه‌كانی دیكه‌ی ناوه‌ڕۆكی
میدیایی، ئه‌و ژینگه بارگاویه به هه‌ڵبژاردن دروست ده‌كه‌ن و هه‌ندێك له‌و ده‌نگده‌رانه‌ی
كه ڕه‌نگه له هه‌ڵبژاردنی پێشوودا بڕیاری ده‌نگنه‌دان و بایكۆتی پرۆسه‌كه‌یان
دابێت، ده‌بینیت به‌خۆیان نازانن و ده‌چنه بنكه‌یه‌كی ده‌نگدان و ده‌نگ ده‌ده‌نه
لایه‌ن و كانیددێكی دیاریكراو!
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تێڕامانه، له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا
هه‌ندێك له تیۆره میدیاییه‌كان جارێكی تر ده‌رده‌كه‌ونه‌وه و خۆیان نمایش ده‌كه‌ن،
له‌وانه تیۆری (فیشه‌ك و ئه‌جێنداسازیی) میدیایی به‌ناوبانگ، كاتێك به دووباره‌كردنه‌وه‌ی
په‌یام و تۆخكردنه‌وه‌ی باس و خواسی هه‌ڵبژاردنه‌كان كاریگه‌ریی به‌هێز له‌سه‌ر جه‌ماوه‌ر
دروست ده‌كه‌ن و ئه‌جێندای بیركردنه‌وه‌یان ده‌ستكاریی ده‌كه‌ن، كاتێك ده‌زگا و كه‌ناڵه
میدیاییه‌كان ستایڵ و شێوازی به‌رنامه و ناوه‌ڕۆكه پێشكه‌شكراوه‌كانیان ده‌گۆڕن
و پلانی كه‌ناڵه میدیاییه‌كان گۆڕانكاریی ریشه‌ییان به‌سه‌ردا دێت و سه‌ری زمان و
بنی زمانیان ده‌بێته قسه و باسی هه‌ڵبژاردن، ئیدی ئه‌م به‌رنامه و ناوه‌ڕۆكه
پێشكه‌شكراوانه ده‌بێته قسه و باسی نێو خه‌ڵكیی و ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌گه‌ڵ پرۆسه‌كه‌شدا
نه‌بێت، به ناچاریی شتێكی هه‌ر له‌سه‌ر ده‌ڵێت و زه‌حمه‌ته بتوانێت خۆی لێ گێل بكات.
ته‌نانه‌ت زۆرجار له هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كاندایه
ناسنامه‌ی ڕاسته‌قینه و ئایدۆلۆجیای پشت به‌شێكی زۆر له كه‌ناڵ و ده‌زگا
میدیاییه‌كان ئاشكرا ده‌بن و ئه‌گه‌ر كه‌ناڵ و دوانگه‌یه‌كی میدیایی پێشتر وه‌ها خۆی
نمایش كردبێت، كه سه‌ر به هیچ لایه‌ن و ئاڕاسته‌یه‌كی سیاسی دیاریكراو نییه، ئه‌وا
كه‌شوهه‌وای هه‌ڵبژاردن زۆرجار ده‌بێته سه‌نگی مه‌حه‌ك و ئه‌و ده‌مامكه
دروستكراوه لاده‌دات، هه‌ڵبژاردن ئه‌و په‌یامه به جه‌ماوه‌ر و ده‌نگده‌ر ده‌گه‌یه‌نه‌ێت،
كه كه‌ناڵی (أ) یا (ب) سه‌ر به چ لایه‌نێكه و تا ئێسته كه بانگه‌شه‌ی بێلایه‌نیی
و هاوسه‌نگیی و بابه‌تی بوونی كردووه، تاڕاده‌یه‌كی زۆر خۆڵی كردوه‌ته چاوی وه‌رگرانی
و ئه‌و هه‌موو خه‌رجیی و ماندووبوون و ماكینه میدیاییه بۆ ئه‌م رۆژه بووه و له
هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا ئیدی بانگی موحه‌ممه‌د به ئاشكرا خۆشه و شتێك نامێنێت به
ناوی بێلایه‌نیی و سه‌ربه‌خۆ بوون.
ئه‌وه‌ی كه هه‌ڵبژاردن ده‌كاته جێباس و مایه‌ی گفتوگۆ
و چه‌له‌حانێی هه‌موو شوێن، بڵاوبوونه‌وه‌ی شێتانه‌ی فه‌زای (تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان)ه،
كاتێك هه‌موان به جیاوازیی ته‌مه‌ن و ئاستی خوێنده‌واریه‌وه، به جیاوازی شوێنی
جوگرافیی و زمان و زاره‌وه‌وه، به جیاوازی پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی و ئاینیی و سیاسیانه‌وه،
ده‌بنه میوانی شاشه زیره‌كه‌كان و په‌یام له دوای په‌یام و ڤیدیۆ له دوای
ڤیدیۆ و بانگه‌شه له دوای بانگه‌شه ده‌خوێننه‌وه و ده‌بیستن و ده‌بینن، ئیدی
ئه‌گه‌ر ڕۆژنامه و ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆنه‌كانیش نه‌توانن بگه‌نه گوێ و چاو و خه‌یاڵی
ئه‌و ده‌نگده‌ره، ئه‌وا مۆبایل و ئامێره ئه‌لكترۆنییه‌كان به زیاده‌وه ئه‌م ئه‌ركه
جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و به ده‌نگده‌ر ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر ده‌رگاشمان لێداخه‌ن، ئێمه
بێمۆڵه‌ت له په‌نجه‌ره‌وه خۆمان ده‌گه‌یه‌نینه ماڵه‌كانتان و بتانه‌وێت یا نه‌تانه‌وێت
ڕاپێچی به‌رده‌م سندوقه‌كانی ده‌نگدانتان ده‌كه‌ین!
هه‌ربۆیه ده‌بینیت لایه‌ن و كاندیده‌كان بودجه‌ی قه‌به
و خه‌یاڵیی بۆ بانگه‌شه‌ی میدیایی ته‌رخان ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ڕه‌نگه
جۆرێك له قه‌ناعه‌ت به یه‌كلابوونه‌وه‌ی ده‌نگده‌ر بۆ لایه‌نێكی سیاسیی
دیاریكراو هه‌بێت و له‌گه‌ڵ كاریگه‌ریی خێڵ و حزب و بنه‌ماڵه و بڕیاری پێشوه‌خته
له‌سه‌ر ده‌نگده‌ر و له‌گه‌ڵ كه‌می هۆشیاریی به‌شێك له ده‌نگده‌ران، به‌ڵام به
سه‌رنجدانێك له ژینگه‌ی میدیایی هه‌رێمی كوردستان و (عێراق) ده‌بینیت پشكی شێری
هه‌ڵمه‌ت و بانگه‌شه‌ی به‌شێكی زۆر له لایه‌نه‌كان بۆ لایه‌نی میدیایی پڕوپاگه‌نده
و بانگه‌شه‌كه‌یانه، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك لایه‌ن بودجه و دارایی كراوه و
بێ‌سنووریان بۆ ئه‌م هه‌ڵمه‌ته ته‌رخان كردووه و ژماره و حساب و كتابی هه‌ڵمه‌تی
میدیایی به ملیۆنان دۆلاره!
لێره‌و گرنگیی و بایه‌خی میدیا بۆ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن
ده‌رده‌كه‌وێت و ئه‌گه‌ر كه‌سانێكیش پێش هه‌ڵمه‌ته‌كه دۆستی و (چه‌ناڵ و پۆڕتاڵ و سیگناڵ) نه‌بووبن، ئه‌وا
له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژارنه‌كاندا جارێكی دیكه ئاشت ده‌بنه‌وه و ده‌بنه‌وه
دۆستی شاشه و ڕادیۆ و مه‌ڵتیمیدیاكان، هه‌ڵبژاردن ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له كاندیده‌كانیش
ده‌كاته میدیاكار و چاله‌كه‌وانی سۆشیاڵمدیا و ناچار به دانانی په‌یچ و فێربوونی
سناپ چات و خۆڕاهێنان له‌گه‌ڵ هونه‌ره‌كانی مۆنتاج و سێڵفی گرتن له‌گه‌ڵ ده‌نگده‌راندا ده‌كات!
هه‌ربۆیه جێی خۆیه‌تی جارێكی تر بگه‌ڕێمه‌وه بۆ یه‌كه‌م
ڕسته‌ی ئه‌م وتاره: (كرۆكی دیموكراسیه‌ت هه‌ڵبژاردن و كرۆكی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش كه‌ناڵ
و ده‌زگا میدیاییه‌كانه).
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی