لەهەڵبژاردنەکانی (تایبەت) ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٥ ، لەکۆی 276 هەزار و 613 کەس کە مافی دەنگدانیان هەیە، 271 هەزار و 269 کەس دەنگیان داوە، لەو ڕووانگەشەوە نزیك بە 5,344 کەس لە دەنگدانی تایبەتی هەرێمی کوردستان دا دەنگیان نەداوە، یاخود بەهۆکارێ لەهۆکارەکان دەنگیان بۆ هەژمار نەکراوەو پوچەڵکراوەتەوە.
ئەوەی کە زۆر جێگەی تێبینییەو بووەبە هەژان (سوپرایز)، ی هەڵبژاردنەکان، بەدەستهێنانی دەنگەکانی هەردوو هێزی ئۆپۆزسیۆنی (نەوەی نوێ و ڕەوتی هەڵوێست)ە، بۆ؟!
ئەم دوو هێزە کەیەکهەمیان نەوەی نوێ لەساڵی ٢٠١٨ دروستبووە، دووهەمیان ڕەوتی هەڵوێست لەساڵی ٢٠٢٤ دروستبووە، هەردووکیان چەکداریان نییە، هەتا لەدەنگدانی تایبەت هاوشێوەی هێزو حیزب و لایەنەکانی دیکە،بەڵام ئەم دوو هێزە، ئەم هەڵبژاردنە، توانیویانە ناکا و هەژان (موفاجەئە و سوپرایز)، لەبەردەم سەرجەم لایەنەکان دروست بکەن.
ڕەوتی هەڵوێست بەبێ ئەوەی هێزی چەکداری هەبێ، بەبێ ئەوەی پاسەوانی دامەزراوی نێو وەزارەتەکانی هەبێ، هەرچۆن سەرجەم لایەنە ئۆپۆزیۆنەکان هەیانە، بەبێ ئەوەی هیچ کەسیکی بەچەکدار بۆ دامەزرابێ، بەبێ ئەوەی خاوەنی بارەگای قەبەو چەناڵی میدیایی گەورە بێ، بەڵام توانیویەتی 7548 دەنگ لەنێو هێزی تایبەت بەدەست بهێنێ، ئەمەش ناکا و هەژانە، ڕەنگە بڵێن ناڕازییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان کەلەنێو هێزە چەکدارەکانن، دەنگاین بەڕەوتی هەڵوێستداوە، ئەگەر ئەمەش بێ ئاساییە، گرنگ ئەوەیە هەڵوێست ئەو دەنگانەی هێناوە کە خۆی لەڕاستیدا خاوەنی نییەو دەنگی چەکداری دامەزراوی لایەنەکانی دیکەن.
بەهەمان شێوە، نەوەی نوێ توانیویەتی 4533 دەنگ لەنێو دەنگدانی تایبەت کۆ بکاتەوە، ئەمەش بەهەمانشێوەی ڕەوتی هەڵوێست هەژانێکە بۆ حیزبەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، هەرچەندە ئەم حیزبە خاوەنی میدیایەکی بەهێزەو لەهەمانکاتدا، پاشەکشەشی بەدەنگەکانی کردووە لەچاوی هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٢١، بەڵام ئەوەش ناگاتە ئەوەی بڵێین، دەنگەکانی خراپەو کەمە، چونکە ئەو دەنگانەی بەدەستی هێناوە، هی چەکدارە دامەزراوەکانی سەر بەلایەنەکانی دیکەیە، واتە ئەم حیزبەش وەك ڕەوتی هەڵوێست، خاوەنی چەکداری دامەزراو نییە بەتەسکییەی حیزبی، وەك چۆن سەرجەم لایەنەکانی هەرێمی بەشداربووی هەڵبژاردنەکان، خاوەنی چەکداری بەتەسکییەی حیزبین.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی