ئەمجارەش سلێمانی..!

4 کاتژمێر پێش ئێستا

بەهرۆز گەڵاڵی

سلێمانی بەدرێژایی تەمەنی 240 ساڵەی خۆی هەمیشە، جێگەی شانازی هەموو كوردان بووە، ئەمەش لەخۆوە نەبوە، چونكە بەردەوان باوەشی دایكانەی كراوە بووە بۆ هەموو رۆلەكانی بەشەكانی تری كوردستان، شاری پەناگەی مەلامستەفا و كوردانی خەباتگیرو شاری رۆشنبیری و شاعیران بووە.. سلێمانی بەردەوام بڕبڕەپشت و رۆحی هەموو ئەو گۆرانكاریانە بووەو كە كۆمەڵگەی كوردی بەخۆیەوە بینیویەتی، ئەم شارە كە بە شاری شاران ناسراوە، خاوەن میژوویەكی پرسەروەری و مۆڵەگەی شۆرشەكان بووە، لە شرۆشی نوێی گەلەكەشمان زیاتر لە50 ساڵە بەردەوام دایكان و رۆڵەكانی خۆێن دەبەخشن، ماندو دەبەن، بەڵام كۆڵ نادەن..
سلێمانی ئەمجارەش بەفریای یەكێتی نیشتمانی كەوتەوە، من دەزانم و لەوەش تێدەگەم كەبۆچی خەڵكی گەرەكەكانی سابونكەران، دەرگەزێن، خەبات و سەرشەقام، چواباخ، پیرمەسور، هتد.. بۆچی تورەو نیگەرانن، دەزانم و لەوەش تێدەگەم رۆشنبیرەكانی مامۆستیانی بێ نازی، وەرزشوان و هونەرمەندەكانی لەچی و بۆچی نیگەرانن، ئاخر ناكرێت سلێمانی كەپایتەختی حكومەتەكەی شێخی نەمربێت، سەكۆی هەموو شۆرش و خەباتگیرانی هەرچوارپارچەكەی كوردستان بێت، بەڵام بێ نازبكرێ و، ناكرێت خاوەنی حەپسەخانی نەقیب و ئەختەری رەشۆل و عادیلە خان و ئەو هەموو شێرە ژنانە بێت، كەچی بێ نازبكریت..!
ئەمجارەش سلێمانی..
ئەمجارەش سلێمانی لەم هەڵبژاردنەدا فریای یەكیتی نیشتمانی كەوتەوەو جارێكی تر دەمارەكانی پركردەوە لەخۆینی سەركەوتن، ئەمجارەش سلێمانی دەنگی بەخشیەوە بەیەكێتییەكەی مام و دەستی گرتەوە، ئەمجارەش سلێمانی سەلماندیەوە كەبەراستی شارێكە هەرگیز لەپێشكەوتن راناوەستێت، دەك نمونەتان هەرزۆربێت شاری شاران، شاری رۆشنبیری و خەباتگیران، شاری قوربانییە. یا خوا ساڵرۆژی 241 ساڵەت پیرۆز بەراستی ئێوە جێگەی شانازین و ئەمجارەش یەكێتی نیشتمانیتان قەرزاربار كردەوە..

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی