* فه‌یله‌سوفی ئه‌مریكی جۆن راوڵز له‌تیۆری دادپه‌روه‌ریدا سه‌باره‌ت به‌سازان ده‌ڵێت «سازان ئه‌و رێكه‌وتنه‌یه كه بكه‌ره‌كان له‌سسته‌می كۆمه‌ڵایه‌تیدا ده‌یگه‌نێ له‌ڕێی پرۆسه‌یه‌كی رێكه‌وتنی به‌رده‌وامداو لێكه‌وته‌ی بۆچوونه جیاوازه‌كاندا دوای گفتوگۆیه‌كی ژیرانه‌و گشتی ئازاد‌دا»
هه‌روه‌ها له‌فه‌لسه‌فه‌دا، سازان به‌مانای ئه‌وه دێت ( تاكی مرۆڤ رێی كۆمه‌ڵ ده‌گرێته‌به‌رو هه‌موو تایبه‌تمه‌ندیه‌كان وه‌لا ده‌نێت)واته گه‌ر بۆچوونێكی جیاواز هه‌بێت له‌لایه‌ن یه‌ك حزب یاخو یه‌ك كه‌س، ده‌بێت ئه‌و بۆچوونه جیاوازه وه‌لا بنێت و له‌گه‌ڵ راوبۆچوونی لایه‌نه‌كان بێت و خۆی له‌گه‌ڵیان بگونجێنێ به‌مه‌به‌ستی پێكانی ئامانج له‌به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیدا
* سازانی سیاسی به‌پێی هه‌موو پێوه‌ره‌كان و پێناسه‌كان بریتییه له(هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌موو لایه‌نه كێبركێكه‌ره‌كان بۆ دیاریكردنی ئامانجه گشتییه‌كان، رێكه‌وتن له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه زۆرترین خاڵی هاوبه‌ش و بۆچوونی لایه‌نه‌كان له‌خۆ ده‌گرێت )،سازان به‌سه‌پاندنی بڕیارێك یاخود بۆچوونێك به‌دی نایه‌ت، پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌شه كه ته‌نها لایه‌نێك یاخود حزبێك یاخود كه‌سێك له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و رێكه‌وتنه بوه‌ستێته‌وه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌بێت كه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی بگونجێت و ئیدیعای ئه‌وه‌ش بكات كه پرۆژه‌كه‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی بێت.
له‌سازانی سیاسی‌دا وا باشه هه‌موو لایه‌نه‌كان رێكبكه‌ون له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌ك و هیچ لایه‌نێك په‌راوێز نه‌خرێت ،لەنێو پاکێجی سازانەکەدا دەکرێت کۆی ئەو خاڵە گرنگانەی کە هەر هێزێکی سیاسی دەیخاتەڕوو بۆ چاکەی گشتی بە ڕایی هەموان جێی بکرێتەوە، به‌ڵام ئه‌شكرێت لایه‌نێك له‌ناو هاوكێشه‌كه نه‌بێت و لەدەرەوەی ڕێکەوتن و سازانەکەوەبێت له‌كاتێكدا كه رێكه‌وتنی لایه‌نه‌كان له‌گه‌ڵ ویست و پرۆژه‌ی ئه‌ودا جیاواز بێت بەمەرجێک لە دەرەوەبوونی ئەو کاریگەری نێگەتیڤی لەسەر دۆخە گشتیەکە نەبێت، سازان له‌ئه‌نجامی گفتۆگۆیه‌كی كراوه‌و گشتیدا له‌دایك ده‌بێت، ئامانج لێی گه‌یشتنە به‌چاره‌سه‌رێكی هاوبه‌ش به‌بێ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری نێگه‌تیڤ له‌سه‌ر هاوسه‌نگی و ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان دروست بكات و دواتر كاریگه‌ری له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی بكات له‌ئه‌نجامی په‌راوێز خستن، به‌تایبه‌ت په‌راوێزخستنی كه‌مینه‌كان و هێزە سیاسیە بچوکەکان كه هه‌میشه وەک پایەیەکی گرنگی دیموکراسی هەژماردەکرێن
هەرێمی کوردستان لە زۆر قۆناغدا پەنای بۆ سازان بردوەو لە هەموو جارەکانیشدا سوودی سازان و پێکەوە کارکردن زۆر زیاتر بوە لە پەرتەوازەیی و نەبوونی یەک هەڵوێستی بەتایبەت لە دۆسیەکانی بەرامبەر بە بەغداد،لە ئێستاداو دوای دەرچونی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق جۆرێک لە بارگرژی و ناتەبایی لە نێوان هێزە سیاسیەکان و بەتایبەت یەکێتی و پارتیدا هەیەو جۆرێک لە ململانێیەکی ناپێویست و دەستشکاندنەوەیەکی زیانبەخش لە ئارادایە لە کاتێکدا هێزە سیاسیە شیعی و سونیەکانی عێراق بە هێزو هاوپەیمانی یەکگرتوو خواستی دیاریکراوەوە ئامادەی گفتووگۆکانی پێکهێنانی حکومەتی ئایندەی عێراقن
ئەم بارودۆخە ئاڵۆزەی لە نێوانی پارتی و یەکێتی هاتوەتە ئاراوە لەسەر ئاستی گشتی و نەتەوەییەوە نەویستراوەو هاوڵاتیانی کوردستان چاویان لە یەکڕیزی و یەکگوتاری هێزە کوردستانیەکانە لانیکەم بۆ دەربازبوون لەو باروودۆخە داراییە خراپەی کە زیاد لە دە ساڵە بەرۆکی خەڵکی کوردستانی گرتوە، بۆ وەڵامدانەوەی ئەو خواستە نەتەوەیی و نیشتیمانیەی کوردستانیان باشترین ڕێگەچارە گەڕانەوەیە بۆ پرەنسیپەکانی سازان و پاراستنی خواستی هەموان لە کارنامەیەکی گشتگیری هاوبەشی نیشتیمانیانەدا ، ئەگەرنا هەر ڕۆشتنێک بۆ بەغداد بە پەرتەوازەیی و بەتەنها بۆ خواستی حیزبی و تاکەکەسی و چونە دەرەوە لە یەکڕیزی ماڵی کوردی زیانی گەورە بە مافەکانی خەڵکی کوردستان دەگەیەنێت و لێکترازان و پەرەتەوازەیی چەندساڵی ڕابردوو جگە لە زیانی نەتەوەیی و نیشتیمانی و ئابوری هیچی دیکەی بەخەڵکی کوردستان نەبەخشی کەوابوو تەنها ڕێگای چارەسەر سازان و یەکڕیزی ماڵی کوردە نەک ماڵ جیایی و لێکترازان.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی