سەرۆکی ئۆکرانیا خەریکە درک بەوە دەکات کە خۆی و گەلەکەی
و وڵاتەکەی لە تەڵەیەکی گەورەدان و بوونەتە یارییەک لە دەستی ڕۆژئاوادا. ئەم سەرۆکە
بۆ سنووردارکردنی تەماحەکانی ڕووسیا لە ئەوروپا و جیهان لە ڕێگەی شەڕی لاوازبوون و
پەرتبوونەوە بەکاردەهێنرێت و هێنراوە. درکی بەوە کردووە کە لەم شەڕەدا سەرناکەوێت
چونکە لە بنەڕەتدا لە چوارچێوەی ناوچەیەکدا چالاکی دەکات کە بە بەشێک لە ئاسایشی نەتەوەیی
ڕووسیا دادەنرێت،زیلنسکی دوای وێرانەیەکی زۆری بۆ نیشتمانەکەی و گەلەکەی خەریکە تێدەگات،ڕۆژئاوا
خۆی و گەلەکەی و وڵاتەکەیان کردووە بە هێڵێکی بەرگری پێشەوەیان ، لەبەردەم ورچە سپییەکە.
خۆی لەبنەڕەتدا
،ئەم شەڕە بۆ ئەوە دانرابوو کە ڕووسیا ساڵانێک دوابخات لە ڕێگەی ماندوێتی ئابووری
و سەربازی و سزا نێودەوڵەتییەکان بۆ سنووردارکردنی ڕۆڵی ئەو وڵاتە لەساحەی جیهانی.
ئۆکرانیا ئامرازێک بوو لەم شەڕەدا. پوتین
لەم شەڕە ناکشێتەوە و هەتا بەتەواوی ئامانجەکانی نەگات.چونکە هەر پاشەکشەیەک ڕۆڵە
جیهانیە کەم دەکاتەوە. بۆیە بێدەنگی پوتین و پابەندبوونی بە هەڵوێستەکەیەوە ڕوونەو
دەزانێت بۆچی ئامانجێک هەوڵدەدات و چۆنیش ئەو شەڕی پێکرا. چین لە دوای ئەمەریکا گەورەترین
سوودمەندە لەم شەڕە،بۆیە پۆتین،بەکەمتر لەوخاڵانەی کە ترەمپ بۆ ئاشتی و کۆتایی هێنان
بەشەڕە دووساڵییەکەی ڕایگەیاندووە ڕازی
نابێت و ڕوونیشە دەست و نەخشی خۆشی لەسەر خاڵ بەخاڵی هەیە و بەرەهەمی دیدارەکەی
ولایەتیی ئالاسکایە.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی