تاقیکردنەوەی ڕۆژانەو زۆری پڕۆگرامەکانو دواتر تاقیکردنەوەی کۆتایی فەرمی وەرزو نیوە وەرز، هەموانی بەتایبەت قوتابیانی تەواو هیلاکو بێزارکردوە، ئاخر ئەمە سیستەمی پەروەردەیە، یان ستەمی پەروەردە!.
بەهیواین لایەنی پەیوەندار، چاوێک بەدۆخی پەروەردەدا بخشێنێتەوەو قوتابخانە بەتەنها نەکاتە جێی تاقیکردنەوەی پرۆگرامە زۆرەکانی، بەڵکو بوارێکیش بۆ پەروەردەو تێگەیشتن لەژیانو بۆچی ژیانکردن لەم سەر ڕووی زەمینە بۆ نەوەکانی ئەم وڵاتە بهێڵێتەوە لەڕێگهی ئەو قوتابخانەیەی کردویەتیەوە، ئاخر خزمەت بەکۆمەڵگەو بونادنانی بەشێوەیەکی تەندروستو پێشکەوتوو، کەی بەهۆی لەبەرکردنی پێناسەیەکو زانینی هۆکارەکانی هەڵگیرسانی فڵانە شۆڕشو مردنی فڵانە شاعیرو گیراوەکانی دوانەئۆکسدی کاربۆنو تێکەڵکردنی فڵانە ماددەو شلەمەنیدایە، کەی لەفیعلو فاعلدایە! ئەمانەی باسمکردن، بەڕەهایی ڕەتناکەمەوە، بەڵکو خەمەکە لەوەدایە، ئەمانە کۆی پرۆسەیەکیان داگیرکردووە بەناوی پەروەردەوە، دەکرێت بەشێکبن لەپرۆسەکە وەک پرۆگرام، بەڵام ناکرێت لەکۆی پرۆسەکە پێکهاتبن، قوتابی بەڕۆژ لەفڕکان فڕکانی مامۆستاکان بۆ نێو پۆلو بەشەویش لەماڵەوە دووبارەکردنەوەی هەمان بابەتو دواتر گەڕانەوەیان بۆ کیوزێکی ڕۆژانە، لەنێو بینایەکی بێ خزمەتگوزاری چۆن توشی بێزارییو دەرون نەخۆشی نابێت، چۆن تێدەگات وڵاتو نیشتمانو خاک چییەو ئەرکی بەرامبەریان چییە؟
ئەو خەنیکراوە لەپرۆگرامی زۆرو ڕاکەڕاکی تەواوکرنی پرۆگرامو دواتر لێپرسینەوە لێی، ئاخر بەلۆژیک بیربکهیتەوە، ئەوەی ڕوودەدات نە فێرکردنە نەک پەروەردەیە، بەڵکو کۆمەڵێک ئەرکی ڕۆژانەی تاقەتپرۆکێنە، دۆخێکی وەهای دروستکردووە، ئەگەر بەدروستی بەدواداچونی بۆبکرێت، ئەوکات تێدەگەن کە چ شەڵەژانێکی دەرونی لەلای قوتابیو کەسوکاری قوتابیش دروستکردووە، تێشدەگەن، ئەمە پرۆسەی پەروەردەیە، یان پرسەی پەروەدەیە دەگوزهرێت.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی