بۆچی چاوەڕێی کەوتنی ئێران نەبین ؟

14 کاتژمێر پێش ئێستا

بەهرۆز ڕەئوف



تەنها لایەنێک بتوانێت دەسەڵاتی ئێران لەم قۆناغەدا بخات،  یەکگرتوویی گەلەکەیەتیی ، ئێرانیش ئەمنیەتی نێوخۆیی بەشی ئەوە دەکات،بەرگەی ئەو فشارە بگرێت و ڕێگە نەدات،گەل یەک دەنگ بێت، لەوپرسەدا.

 ئەوەی چاوەڕوانی کەوتنی ئێرانە لەلایەن نەیارە دەرکییەکانییەوە، مەحاڵە شتی وەها ڕووبدات،چونکە کەوتنی ئێران، جۆرە شەڵەژان و فەوزایەک لەبۆشاییەکی گەورەی جیۆگرافی لەئەمەنیەت دروست دەکات  کە کۆی ناوچەکە ناسەقامگیر دەکات، ئەوکات تورکیا بەجیا بەناوی پشتگیری و مافی تورکەکان و ئازەربایجان و حیزبە کوردییەکان و ئەگەری دزەکردنی حیزبە ئیسلامییە توندڕەوەکانی ئەفغانستان و پاکستان و شانە نوستووەکانی داعش و زۆر وڵاتی تر و لایەنی تر دەستێوەردان دەکەن و ناسەقاگیری تەواو باڵ بەنێوخۆی ئێراندا دەکێشێت، ڕەنگبێ پەل بهاوێت بۆ وڵاتانی تر، کاتێک بەرژەوەندییەکانیان بەریەک دەکەون. ئەمەش لەبەرژەوەندی هیچکام لەوڵاتانی گەورەی وەک ڕوسیا و چین و ئەمریکا نییە. بۆیە کەوتنی ئێران لەشێوەی پەلاماری سەربازی یان هاوشێوەی فەنزوێلا کردەیەکی مەحاڵە و وڵاتانی جەمسەربەند،ڕێگە بەوە نادەن،تەنها ئامانج لاوزبوونێتی بەلای ئەو زلهێزانەوە،نەک ڕوخاندنی.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی