کوردستانی خۆرهەڵات" ملیۆنان جەستە و یەک دڵ

20 کاتژمێر پێش ئێستا

فەرەیدون کونجرینی



خۆرهەڵاتی کوردستان ١٢ ملیۆن کەس و یەک دڵە، 12ملیۆن ئەستێرە لە شەوی تاریکیدا ڕووناکی دەبەخشن، ملیۆنان کەس کە ئامادەن لە پێناو ئازادی" خۆیان بەختکەن. ئامارەکە هەرچەند ١٢ ملیۆنە، بەڵام کێشەی ئەم گەلە لە ژمارەیدا نییە، بەڵکو لە یەکێتی و ئامادەییدایە. گەلێک کە زیندوو بێت، چەند هەزارێکی بەسە بۆ شۆڕش. گەلێک کە یەکگرتوو بێت، پێنج ملیۆنی وەک پەنجا ملیۆنە. گەلێک کە ئامادە بێت، دە ملیۆنی دەتوانێت جیهان بگۆڕێت.

خۆرهەڵاتی کوردستان لەسەر خاکێکی بەریین، درێژی لە کرماشانەوە تا ئورمیە ، لە سنەوە تا مەهاباد، نزیکەی ١٢ ملیۆن کوردی تێدا دەژین. ئەم ئامارە لەوانەیە کەمتر لە ڕاستی هەرژمارکرابێت، چونکە ڕێژیمی ئێران هەرگیز ژمارەیەکی ڕاستی ئاشکرا نەکردووە" داگیرکار دەترێ لەوەی کە ڕاستی بزانرێت.

گەلێک لە ناو تاریکی دوورو درێژدا گەشەی کردوە کە بە سەدە و چەند دەیە دەخایەنێت، چرایەک هەر ناکوژێتەوەو درەوشاوە ماوەتەوە. لە ناو هاواری سەرکوت و ستەمدا تێکۆشاوە، دەنگێک هەر بەرز دەبێتەوەو ئاسۆی ڕوونە. لە ناو هەموو هەوڵێک بۆ سڕینەوە و لەناوبردن خۆی هێشتۆتەوە، نەتەوەیەک ساڵەهای ساڵە دەڵێت "ئێمە هەین، ئێمە دەمێنینەوە، ئێمە سەردەکەوین" ئەو گەلەش لە خۆرهەڵاتی کوردستانە" دڵی خامانەو خۆری هەڵهاتنە، ئەو بەشەی کە لە هەموو بەشەکانی تر زیاتر بریندارە، بەڵام لە هەموویان زیاتر زیندوو و هۆشیارە.

زیندووترین گەل لە ئێراندا
لە دەوڵەتێکدا کە ناوی "جمهوری ئیسلامی ئێرانە، بەڵام لە ڕاستیدا زیندانێکی گەورەیە بۆ نەتەوەکان لەناو هەمویاندا گەلی کوردە. لەوێ فارس، ئازەری، عەرەب، بەلووچ، تورکمان، لوڕ و گەلانی تر دەژین. هەموویان برینداری ڕێژیمێکن کە بە ناوی ئایین، ستەم دەکات، بە ناوی یەکێتی دابەشکاری دەکات و بە ناوی ئیسلام تاوان دەکات.
بەڵام لە ناو ئەم هەموو گەلانەدا، کوردەکان تایبەتمەندییەکیان هەیە کە هیچ کام لەگەلان ئێران نەیانبووە ئەوەیش هۆشیاری نەتەوەییە کە هەرگیز نەمردووە.
ئازەرییەکان لە تەورێز و ئوورمیە، بەڵام ناسنامەیان لەدەستداوە. زۆربەیان خۆیان بە تورک دەزانن، نەک بە ئازەری چوون بەشێکیان لە باکوری کوردستان ژیان دەکەن و سیاسەتی دەوڵەتی تورکیا فریویداون. عەرەبەکان ئامانجی نەتەوەییان نییەو داوای پێکەوەی دەکەن. بەلووچەکان لە هەژارترین دۆخدا دەژین و دەنگیان کەمتر دەبیسترێت.

بەڵام کورد؟ زمانەکەی فراوان و ناسنامەکەی بۆتە شانازی، مێژووەکەی سەلماندویەتی کۆنترە لە نەتەوەکانیتر، تێکۆشانی ئەبەدی و هەزاران گیان بەخشی هەبووە، لایەنە کوردیەکان ساز و ئامادەن و چیاکانیان کردوە بە بەرگری و هەرگیز لە کوردوبانیان دانەبڕاون. ئەمەیە کە کورد دەکاتە زیندووترین و هۆشیارترین گەل لە ناو ئەو دەوڵەتە داگیرکارو زاڵمەدا.

کوردستانی خۆرهەڵات' نەک تەنها لە ژێر ستەمی سیاسیدایە، بەڵکو لە ژێر ستەمێکی فرەڕەهەندە کە هەموو لایەکی ژیانی کوردی لەخۆ دەگرێت.
ستەمی سیاسی
حیزبە کوردییەکان قەدەغەکراون. چالاکوانی سیاسی دەسگیردەکێن و لە سێدارە دەدرێن. تەنها لە دوو ساڵی ڕابردوودا، دەیان کوردی گەنج  نــادادپەروەرانە سزای سێدارە دراون. تاوانەکەیان؟ ویستیان کوردبن.

ستەمی کەلتووری
زمانی کوردی لە قوتابخانەکان قەدەغەیە. منداڵی کورد ناتوانێت بە زمانی دایکی خوێندن فێربێت. ناوە کوردییەکان زۆرجار رەت دەکرێنەوە. کەلتووری کوردی وەک تاوان سەیر دەکرێت.

ستەمی ئابووری
کوردستانی خۆرهەلات دەوڵەمەندترین ناوچەی ئێرانە لە ڕووی سەرچاوە سروشتییەکانەوە" ئاو، کانزا، نەوت، گاز. بەڵام هەژارترین ناوچەیە لە ڕووی خزمەتگوزاری و گەشەکردنەوەو جیاوازی نوێژەنکردنەوە کراوە. بێکاری لە ٤٠٪ هەزاران گەنج وڵاتیان جێهێشتوە. دەیان هەزار خێزان لە ژێر هێڵی هەژاریدان.

کۆڵبەر" ئەو وشەیەی کە مێژووی ستەمی کوردی تێیدا کۆکراوەتەوە. گەنجانی کورد ناچارن بار لەسەر پشتیان هەڵبگرن و لە شاخەکاندا بڕۆن بۆ دابینکردنی نانی خێزانەکانیان. لە هەموو ساڵێکدا، دەیان کۆڵبەر دەکوژرێن جارێک لەلایەن سەربازانی سنوورەوە، جارێک لە سەرما و بەفر، جارێک لە خستنەخوارەوە لە شاخەکان.



ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی

بەپەلە