کوردو پۆست

06/01/2026

کاوەی مەلا حسێن

هەر بەڕاست ئەوە پۆستەکەیە هیچ گرنگی و ماهیەت و دەسەڵاتی نییە، یاخود ئەوە بۆ لاوازيی و ئاستی ئەو کەسانە دەگەڕێتەوە کە ناتوانن هیچ هەنگاوێکی گرنگ و مێژويی بنێن لەچارەسەرکردنی گرفتە چارەنوسسازەکان، یاخود ئەوە لایەنەکانی دیکەو وڵاتانی چواردەورە کە دەستیان بەستون و ڕێگرن لەبەردەم چارەسەرەکان.

هەرێمی کوردستان
لەساڵی 1992 هەڵبژاردنی ئەنجامدا و چەندین کەسی بەتواناو خاوەن پێگەی ناردە نێو پەرلەمان بەڵام ساڵ لەدوای ساڵ تواناو پێگەی هەم پەرلەمان و پەرلەمانتاران ئاست و توانایان نزم دەبووەوە، تاوای لێهات تەنانەت لەسەردەمی دکتۆر یوسف بەجۆرێک لەجۆرەکان پەلەمان ئیفلیج کراو لەلایەن حکومەتەوە هیچ حسابێک بۆ کارو بەدەمەوەهاتنەکانی ناکرا، پاشانیش لەخولەکانی داهاتوودا تەنانەت هەندێک کەس بوون بەپەرلەمانتار کە هیچ توانایەکی معریفی و یاساییان نەبووە، لەئێستاشدا وا زیاتر لە ساڵێکە هەڵبژاردن کراوەو نەتوانراوە کۆبوونەوەیەک ئەنجامبدرێت و کاربکەن بەمەبەستی پێکهێنانی کابینەیەکی خەمخۆرو خزمەتگوزار.

سەبارەت بەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق مێژوو پێمان دەڵێت کاتی خۆی یەکێکی وەک مەسعود محمەد نوێنەری کوردبوو لەبەغدا، بەڵام ئێستا بەشێکی باشی نوێنەرانی کورد هیج توانایەکیان نییەو تەنانەت زمانی عەرەبیش بەباشی نازانن، هەروەها بەئاماژەو قسەی حزب دەست هەڵدەبڕن و دایدەگرن و بایکۆتی دەکەن، لەکاتێکدا ڕۆژ لەدوای ڕۆژ پێگەی سەنگی کورد لەبەغدا لاوازدەبێت.

کورد و سەرۆک کۆماری لەدوای ڕووخانی ڕژێمی بەعسەوە پۆستی سەرۆک کۆماری بەتەوافق لەلایەن شیعەو سوننەوە بۆ کورد دانراوە، هاوکات لەنێو هەرێمییش لەبەرامبەر پۆستەکانی سەرۆکی هەرێم و حکومەت کە بۆ پارتی بووە دراوە بەیەکێتی، ئەو پۆستەش لەماوەی هەشت ساڵی مام جەلال ڕۆڵ وپێگەی بەهێزی هەبوو بەسەمامی ئەمانی عێراق دادەنرابوو، بەڵام دواتر ئەو پۆستە تەنها وەک پۆستێکی تەشریفاتی ماوەتەوەو بەس هیچ گرنگی و بەهایەکی نییە، لەکاتێکدا سەرۆک کۆمار دەبێت پارێزەری دەستوری عێراق بێت و بەرامبەر پێشێلکارییە دەستورییەکان بێتە دەنگ بەڵام بەئاشکرا هەر لەمالکی و عەبادی تا کازمی موچەو و بودجەی کورد دەبڕێت ئەوە مادەی 140 هەردەنگی نەماوە، دەسەوەستان وەستاون و هیچ هەنگاو لێپێچینەوەیەکیان نییە، بۆیە لەئێستادا ئەو پۆستە بەجۆرێک نمایشکراوەو دێتەپێش چاو تەنها پۆستێکی تەشریفات و موچەیەکی باشی هەیەو هیچ گرنگ و بەهایەکی نییە بۆ چارەسەرکردنی گرفتە یاساییەکانی کورد.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی

بەپەلە