دەمێک دەسەڵاتێک سەرقاڵی ئەنجامدانی کارێکی نایاسایی،نا شەرعی،نا ئینسانی
دەبێتت،کەدەشێت لەشێوەی ڕووخاندنی حکومەتێک،ڕفاندنی بەرپرسێکی باڵا،تەرۆرکردنی کەسایەتیەکی
سیاسی،درووستکردنی پشێوی لە وڵاتێکی نەیاردا بێت،لەوکاتەدا ئەو دەسەڵاتە پێویستی بە
بەهانە،پاساو،هۆکاردەبێت بۆ بەجێگەیاندنی پلانەکەی ،جادەشێت ئەم پاساوە لەکاتی جێبەجێکردندا
یاخود پاش ئەنجامدانی بخرێتەڕوو.
دیارە بەهانە هێنانەوە بۆ ئەو جۆرە کارانە ئاسانە ،چونکە
گەر دەسەڵاتێک هێندە بەتوانابێت کارێکی وا مەترسیدار ئەنجامبدات کەواتە هۆنینەوەی پاساویش ئاسانە.
**********
دەستگیرکردنی سەرۆکی فەنزویلا {مادۆرۆ}.
پاساوی ترامپ بۆدەستگیرکردنی مادۆرۆ گوایە بەهۆی
ناردنی مادەی هۆشبەرەوەیە لە فەنزویلاوە بۆ ئەمریکا ،لەگەڵ هەندێک وردەتۆمەتی دیکە.ئەوەەی
کەمێک شارەزایی لەدونیای سیاسەتدا هەبێت و لە {لۆژیکی هێز}ی ئەمەریکا تێبگات کە وەک
زلهێزێکی جیهانی بۆ گەییشتن بە ئامانجەکانی پەیڕەوی دەکات ،تێدەگات کە پاساوەکان زۆر دوورن لە واقیعەوە.
سەیر لەوەدایە بێ ئەوەی ترامپ هەست بەخۆی
بکات هەر خودی خۆی بەدرۆخستەوە ،دەمێک گووتی
کۆمپانیا نەوتیەکانمان ئامادەن بۆ کارکردن لە فەنزویلا ،کەواتە مەسەلەکە پەیوەندی بە مادەی هۆشبەرەوە نیە چونکە
ترامپ باش دەزانێت سەرچاوەی هەناردەکردنی مادەی
هۆشبەر چ وڵاتێکەو چ جۆرە باندێکی لەپشتە .
بەڵکو مەسەلەکە نەوتی ڤەنزوێلایە کە
دەرکەوتووە خاوەنی[٣٠٣] ملیارد بەرمیلە کە بەیەکەم یەدەک هەژماردەکرێت لەجیهاندا.
هەر پەیوەست بەم باسەوە مۆدۆرۆ بەرلەدەستگیرکردنی
گووتی ئەمەریکا چاوی بڕیوەتە نەوتەکەمان کە بەشی سەدساڵ دەکات.
گەر ترامپ هێندە جددیە بۆبەگژاچوونی سەرچاوەکانی مادەی هۆشبەر کە وەک خۆی
گووتی ساڵانە [٣٠٠] هەزار گەنجی ئەمریکی دەکووژێت، بۆچی [ خوان ئۆرلاندۆ] سەرۆکی پێشوی
هندۆراسی ئازادکرد کە بەتۆمەتی تێوەگلان بەبازرگانی کۆکاینەوە ساڵی [٢٠٢٢] لە لایەن
حکومەتی هندۆراسەوە بەهەمان تۆمەت ڕادەستی ئەمەریکا کرا؟کەواتە ئەو بەهانە یا پاساوەی مادۆرۆی لەسەر فڕێنراوە هیچ
بنەمایەکی ڕاستی نیە .
**********
[گرۆنلاند]بۆ؟
ترامپ ناتوانێت ئامانجەخراپەکانی خۆی بشارێتەوە ،ئەوەبوو هەر لەمیانەی قسەکردنی دەربارەی
مادۆرۆ لەدەمی دەرچوو یا بەئەنقەست بوو وەک
پەیامێک بۆ دانمارکیەکان ،گووتی [گرۆنلاند]یش بەدەست دێنین،دیارە بەدەستهێنانیش تەنها
لەڕێگەی داگیرکردنەوە دەبێت.
خۆ ئەو دوورگەیە ماددەی هۆشبەری لێ نیە،ئیدی
بۆچی ترامپ دەخوازێت داگیری بکات؟کەواتە لێرەدا مەبەستەکە باشتر ڕووندەبێتەوە کە زۆر دوورە لە مادەی هۆشبەر،بەڵکو مەسەلەکە دیسان
نەوت و شتی ترە.
ساڵی پار ترامپ دووسێ جار داوای کڕینی
ئەو دوورگەیەی کرد،دانمارکیەکان سەرەتا واتێگەشتن کەترامپ شۆخی دەکات ،بەڵام دەمێک
تێگەشتن کە ترامپ بەجدیەتی ئەوجا کەوتنە خۆیان،هەردوو دەسەڵاتی دانمارک و دوورگەکەش
گووتیان[وڵاتەکەمان بۆ فرۆشتن نیە].
بەڵام دیارە ترامپ سوورە لەسەر بردنی
ئەو دوورگەیە ،بەهەرجۆرێک بێت ،کە من هیوادارم هەرگیز ڕوونەدات.
**********
لەوانەیە بپرسن ئەی بۆچی ترامپ چاوی
بڕیوەتە ئەم دوورگەیە؟
ساڵانێک لەمەوبەر پاش کنەوپشکنین دەرکەوت
کە نەوتێکی زۆر لە دوورگەکەدا هەیە ،پێدەچێت ئەم هەواڵە گەشتبێتە لای ترەمپ.
هۆکاری دووەم پێگەی ستراتیچی دوورگەکەیە
لە ڕووی سیخوڕی و سەربازیەوە.لەدەمی [جەنگی سارد]دا چەندین وێستگەی سیخوری و ڕاداری ئەمریکی و ناتۆ
جێگیرکرابوون،مەزنترینیان بنکەی ئەمریکی [توولە]بوو ، دانمارک بۆ ئەم بنکانەکرێی وەردەگرت.
بەڵام پاش نەمانی بلۆکی سۆشیالست و کۆتایی جانگی سارد ئەو بنکانەش
پێویستیان نەماو هەڵگیران.
جا ئێستا ترامپ دەیەوێت ئەو بنکە سیخوڕیانە
دژبە ڕوسیا دابمەزرێنێتەوە،چونکە ئەو دوو هێزە هەرگیز متمانەیان بەیەکتر نیەو نابێت.
**********
هەڵوێستی حکومەتی دانمارک چیە؟
دانمارک وڵاتێکی گچکەیە تواناکانیان سنووردارە بەتایبەتی لەڕووی سوپاوە،وەک بزانم جگەلە پۆلیس هیچ هێزێکی دانمارک لەسەر ئەو دوورگەیە
بوونی نیە.کەواتە بەهیچ جۆرێک شەڕی ئەمریکای پێ ناکرێت، وێرای ئەمە هەردوو وڵات ئەندامی
ناتۆن کەبۆیان نیە دژبەیەک بجەنگن .
سەرۆک وەزیرانی دانمارک[ میتە فرەدریکسن]
و بەرپرسانی دیکەی حکومەت زۆربەجددی قسەکانی ترەمپ وەردەگرن، شڵەژانیان پێوەدیارە تا
ئێستا تەنها هەڵوێستیان نەرمە ڕەخنەیە لەترامپ و داوای وەستانی ئەوجۆرە لێدوانانەدەکەن
لێی.
**********
گرۆنلاند بە فاکت
بەر پتر لە هەزارساڵ کە [ڤیکینگەکان]
تا ڕادەیەک کۆنترۆڵی دەریاکانیان کردبوو ،بەردەوام بەدووی شوێنی نوێدا دەگەڕان ،جا
لە یەکێک لەو گەڕانانەدا دانمارکیە ڤیکینگەکان ئەو دوورگەیان دۆزیەوەو ناویان نا [گرۆن
لاند] واتە وڵاتی سەوزایی ،کەوانیە و بەردەوام بەستەڵەکە ،ئیدی لەوساتەوە بووەتە بەشێک
لەدانمارک.
[گرۆنلاند] گەورەترین دوورگەی جیهانە کە پانتاییەکەی [٢،١]ملیۆن
چوارگۆشەیە،لەدانمارکەوە بۆ گەشتن بەو دوورگەیە بەفڕۆکە [٧] کاتژمێر دەخایەنێت.ئیسلاند
و کەنەدا نزیکترین دراوڕسێی ئەو دوورگەیەن .دانیشتوانەکەی نێوان [٥٠-٦٠]هەزارکەسە.
جۆرێک لەسەربەخۆییان هەیە و خاوەنی پەرلەمان
و ئەحزابن.لەڕووی ئابووریەوە دانمارک بەخێویان دەکات چونکە دوورگەیەکی سپیی پۆشە و
خاوەن کەشێکی ساردە،خەڵکەکەی توانای بەرهەم هێنانی دەسکێک کەوەریان نیە.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی