لە یەک ساڵدا ئەمە چوارەم هەوڵی شەڕە دژی کورد. پێشتر سێ هەوڵی دیکەی شەڕ سەری نەگرت. دوا جار ئەم
هەوڵەیان سەرکەوتوو بوو.
لە سێ هەوڵەکەی دیکەدا، جارێک لە ١٠ی ئازار،
عەلەویەکان بوونە قوربانی شەڕەنگێزی ئەعڕابە سوونەکان و دوو جاریش دروزەکان، جاری یەکەم
لەکۆتایی نیساندا و دووەمیش لە ناوەڕاستی تەمووزدا.
هەر سێ جارەکە ئامادەکاریەکان دژی کورد کرابوون
و دروز و عەکەویەکان بەر کەوتن.
ئەوسا لەلایەک، ئەعڕابە سوونەکان سەرمەستی دەور
و تەسلیمی دەسەڵات بوون. بەدوای دوژمنێکدا دەگەڕان تا رق و قینەی پەنگخواردووی پەنجا
ساڵەییانی لێ خاڵی بکەنەوە.
ئەو دوژمنە کورد بوو. شێخێک فەتوای بۆ دان، کە
کورد سەری مارەکەیە و عەلەوی و دروزیش کلکەکەی.
ئەو گۆتی، سەرەکە پان بکەنەوە کلکەکە خۆی دەمرێت.
هەر سێ جارەکە بۆ پەلاماری “سەری مارەکە”، کۆمەڵگای
ئەعڕابە سوننەکان دەکرایە یەک پارچە نەعرەتە دژی کورد.
کورد لەم نەعرەتەیەدا، مولحید بوو، بۆیەچی بوو،
قەڕباتی بوو، هیندی و کۆچبەر بوو، کافر بوو، قەندیلی بوو، داگیرکەر بوو، وە بەراز بوو.
هەرسێ جار باندەکانی جۆلانی و خاوەنە تورکەکانیان،
ئاراستەی ئەو نەعرەتەیان لە “سەری مارەکەوە”، واتە کوردەوە، وەردەگێڕا بۆ کلکەکەی،
واتە عەلەوی و دروزەکان.
ئەوەی موتابەعەی نوسینەکانی منی کردبێت هەرسێ
جار نووسیم ئەمجارەش ئەو گروپە بووە قوربانی کورد.
هۆکاری ئەوەی سێ جارەکەی پێشتر ئەعڕابەکان پەلاماری
کوردیان نەدا، دەڵەمەیی دۆخی ناوخۆی باندەکانی جۆلانی و هاوکێشە نێودەوڵەتییەکان بوو.
دوو رێگری سەرەکی نێودەوڵەتی بوون، کە ئەمریکا
و ئیسڕائیلن.
دوای سەفقەی تریلیۆنی شێخەکانی کەنداو لەگەڵ
ترەمپ و تەسلیم کردنی سێ پارێزگای سوریا بە ئیسڕائیل، ئیتر باندەکانی جۆلانی و سوڵتانە
توتکەکانیان هیچ رێگرێکی وا نابینن.
کات لە ئێستا گونجاوتر نییە بۆ لێدان لە “سەری
مارەکە”.
هەر بۆیەش، هەمان رۆژی تەسلیمبوون و رێککەوتن
لەگەڵ ئیسڕائیل، لە ٦ی ژانیوەریدا، یەک چرکەیان بەفیڕۆ نەدا و کەوتنە هيرش بۆ سەر شێخ
مەقسود.
شێخ مەقسود، هەرچەندە سەرکەوتنێکی وەهمی بوو،
بەڵام بۆ باندەکانی جۆلانی، سەرکەوتنێکی مەعنەوی گەورە بوو.
تەنانەت ئەگەر ئەو شەڕە، شەڕی دوو دەوڵەتیش بێت،
بە ٤٠ هەزار تیرۆریستەوە، بەرامبەر دوو گەڕەک،
کە پێشتر لە رێکەوتنێکدا لە شەڕڤانیش خاڵی کرابێت.
گرنگی ئەو سەرکەوتنە وەهمییە لەوەدایە، کە یەکەم
سەرکەوتنی باندەکانی جۆلانییە، لە مێژووی رەشیاندا، بەسەر کورددا.
ئەم سەرکەوتنە مەعنەویە دەبوایە سەرکەوتنی دیکەی
بەدوادا بێت.
ئێستا و بەو ئامانجە، باندەکانی جۆلانی بەختی خۆیان لە دێر حافر، کە دوای شێخ
مەقسوود، دوا خاڵی لاوازی کوردە، تاقی دەکەنەوە.
کە دەڵێم بەو ئامانجە، مەبەستم ئامانجێکی هەنووکەییە،
ئەگینا ئامانجی سەرەکی باندەکانی جۆلانی پاکتاوکردنی کوردە لە رۆژاڤا.
باندەکانی جۆلانی و ئەعڕابە سوننەکان بەگشتی،
هەرگیز ئامانجی تونەکردنی کورد لە رۆژاڤا خۆسەری رۆژاڤایان نەشاردۆتەوە.
بێ ئاگایی و کورتبینییە، ئەگەر پێمان وابێت کە
باندەکانی جۆلانی بەدەسیسەی تورکەکان و بۆ
بەرژەوەندی ئەوان شەڕی کورد دەکەن.
نەخێر، تەنها ئەوەیە ئەوان هێز و مەعنەویات و
چەک و هەموو جۆرە پێداویستییەکی دیکەی مادی و مەعنەوی بۆ شەڕ لەگەڵ کورد، لە تورکەکان
وەردەگرن.
مورهەف ئەبو قەسرە لە ٢٠ دیسەمبەر، تەنها ١٢
رۆژ دوای دەور و تەسلیمی دەسەڵات، بەرنامەی تەسفیە کردنی شەڕڤانانی لەبەردەم کامێراکان
ئاشکرا کرد.
جۆلانی زۆر بەزەقتر و لە ئاسترین باڵا و لە فەرمیترین
دۆکومێنتداا، کە دەەستورە شەڕوشەقەکەیانە،
ئەم ئامانجەی سڕینەوەیەی بەخەتێکی درشت نووسیەوە.
جارێ دیار نییە شەڕەکە بەکوێ دەگات، کۆمەڵێک
فاکتەری سەرەکی چارەنووسی ئەم شەڕە دیاری دەکەن.
بەرخۆدانی شەڕڤانان، کاڵبوونەوە یان تۆخبوونەوەی
هێڵە سوورەکانی ئەمریکا لە رۆژاڤا، هاوسەنگی نێوان وەزارەتی بەرگری و دەرەوەی ئەمریکا
لەگەڵ ترەمپ و داڵە کەرخۆرەکە، تۆم باراک وە سەرقاڵی ئەمریکا بە دۆخی فەنزوێلا و ئێران.
جگە لەوانە، چارەنووسی خۆپیشاندەکانی ئيران و
دەورونەقشی کورد و بەتایبەتی تەڤگەر، لە داهاتووی ئێران.
شەڕێک لەبەردەم کوردایە، شەڕێکی چارەنوساز، شەڕێک
کە هەل و مەترسییەکانی بەرامبەرن.
هەموو کوردستانیەک، هەر یەک و بە توانا و شێوازی
خۆی دەبێت بەشدار بێت لە دیاریکردنی چارەنوسی
رۆژاڤا بەو شێوازەی کورد دەیەوێت.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی