کۆبونەوەی پاریس کە لە ڕۆژانی ٥ و ٦ مانگی یەکی ئەم ساڵ ، ٢٠٢٦، لە پاریس کرا
ئەمانەی خوارەوە لە دانیشتەنەکان بەشداربوون:
شاندی سووریا
ئەسعەد حەسەن ئەلشیبانی – وەزیری دەرەوە و کۆچبەرانی
سووریا (سەرۆکی شاندی سووریا).
حسێن ئەلسەلامە – سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری گشتی
(بەرپرسی باڵای ئەمنیی سووریا).
شاندی ئیسرائیل
یێخیێل لایتەر – باڵیۆزی ئیسرائیل لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی
ئەمریکا و سەرۆکی شاندی ئیسرائیل لەم خولەی دانوستانەکاندا.
مەیجر جەنەڕاڵ ڕۆمان گۆفمان – ڕاوێژکاری باڵای سەربازی سەرۆک
وەزیرانی ئیسرائیل و کاندیدی فەرمی بۆ سەرکردایەتی داهاتووی هەواڵگری.
گیل ڕیچ – سەرپەرشتیاری ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل.
ئەمریکا
تۆماس باراک – نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا
ستیڤ ویتکۆف – نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست،
ئەندامی شاندی ویلایەتە یەکگرتووەکان .
جارێد کوشنەر – زاوای ترەمپ (هاوسەری ئیڤانیەکی کچی دۆنالد ترامپ) ، دیپلۆماتکاری ئەمریکی
و نێردەی باڵای ئەمریکا، و ئەندامی شاندی ویلایەتە یەکگرتووەکان .
لێکەوەتەکانی بریارەکانی ئەم کۆبوونەوەیە:
• سەلامەتی وخاك
بۆ ئیسرائیل. سوریا هاوشیوەی ئوردن پەیوەندی
ئاسایی دەبێت لەگەڵ ئیسرائیل. بالیۆزخانەی ئیسرائیل لە سوریا دەکرێتەوە و بەپێچەوانەکەشی. سوریا هاوشێوەی میسر و ئوردن دان بە سەربەخۆیی
ئیسرائیل دادەنێت.
• جۆلان و ئەو
ناوچانانەی لە سالانی ڕابردوو لە لایەن ئیسرائیل دەستیبەسەردا گیرا بوو ناگەرێنەوە
بۆ سوریا و لێك تێگەیشن لەنیوان هەردولا سەبارەت بەچۆنیەتی ئیدارەکردنی ئەو ناوچانە
ئیمزا دەکرێت.
• هاوکاری هەوالگێری
لە نیوان هەردوو لادا بەردەوام دەبێت.
لەبەرامبەردا، ئەمریکا پشتیوانی لە یەکپارچەیی باقی خاکی
سوریا دەکات.
ئەمەش بەکردار مانای :
• ئازادکردنی
داعشەکان لە زیندانەکانی هەسەدە ،
• گەرانەوەی
ناوچەکانی ژێر دەستی هەسەدە بۆ دەسەلاتی ئەحمەد شەرع،
• دەستوالاکردنی
سوپای سوریا بە پشتیوانی تورکیا بۆ ئەوەی هەرچۆنیان پێباشە ڕەفتار لەگەڵ کوردا
بکات.
ئەگەر کورد لەچەند ڕۆژی داهاتو شتێك نەکات، واتە نارەزایەتی
سەرتاسەری لە ناوخۆی کوردستان و هەمو دونیا ڕانەگەینێ ، بڕیاری کۆبوونەوەی شەیبانی-لایتەر-باراك ئەمەش هەر لە فەرەنساوە هاوشێوەی بڕیارەکانی کۆبوونەوەی سایکس- بێکۆ ی سالی ١٩١٦ چارەنوسی کورد بێ ویستی
خۆی ڕەنگە بۆ چەند دەیەیتر دیاری بکات. ئەم
ڕۆژانە ڕۆژانی مێژووین دەبێت هەموو کورد یەك دەنگ و یەك ڕێز بێت بۆ بەرگریکردن لە
مافەکانی خۆی.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی