ڕۆژئاوا تەسلیم بوو؟! (بۆ ئەوانەی پێیان وایە ڕۆژئاوا تەسلیم بوە)

2 کاتژمێر پێش ئێستا

عوسمان گوڵپی

کاتێ جیهان پشتت تێدەکات و بەتەنها دەمێنیتەوە، ئیتر تۆ دەبێت لە هەوڵی ئەوەدا بیت بمێنیتەوە و بەس، نەك بەدوای ئەوەدا بچیت کە لەدەستت داوە (کنگر و ماست بەوادەی خۆی).

بۆیە ڕێککەوتنی دیمەشق و ڕۆژئاوا گەر بە میزانی دوو هێزی ڕابردوو لێکی بدەیتەوە ئەوا ئەوە رێککەوتن نیە و تەسلیم بوونە، بەڵام گەر وردتر و بە میزانی دۆخە ناوچەییەکە بەراوردی بکەیت نەك تەسلیم بوون نیە بەلکو گۆڕینی سڕینەوەیە بە مانەوە و کۆتایی هاتنە بە بەردەوامی، نەك تەنها ڕۆژئاوا بەڵکو دەوڵەتی خاوەن کیان و زلهێزیش کاتێ وڵاتانی دۆستی پشتی تێدەکەن ئیتر بەدوای مانەوەدا دەگەڕێی و بەس چونکە ڕۆژئاوا وێڕای ئەوەی دژەکانی ڕابردووی بەهێزتر بوون، وڵاتانی دۆستیشی پشتیان تێکرد و بونە فشار لەسەری، ئێ هەر هێز و جوگرافیایەك دۆستەکانی پشتی بەردەن و ببنە فشار، دژەکانیشی دەستیان واڵا بکرێت بۆ هێرشکردن، ئیدی شتێک نامێنێ بە ناوی رێککەوتن، بەلکو چاوەڕوانیە سیاسیەکە ئەوەیە کە بە رێککەوتنی ناهاوسەنگیش تۆ براوەیت تەنها بە ڕیگری لەشەڕ، ئەسلەن ئەم رێککەوتنە بۆ بەرامبەرەکان تاڵتر بوو چونکە ئەو ئامانجەی بۆی هاتن وەك خۆی نەهاتەدی، دەستکەوتیان هەبوو بەڵام نەیانتوانی بیسرنەوە و هاوکێشەکە یەکلایی بکەنەوە بۆیە بە خوێندنەوە بۆ دۆخەکە ئەوەی ڕۆژئاوا کردی ئیجابی ورد بوو گەر تاڵیشبێ، کە من پێموایە بێ پشتیوانی خەڵك و سەرکردایەتی سیاسی هەرێم ئەو رێککەوتنە ناهاوسەنگەش مەحال بوو، بۆیە هەموو هەوڵەکان توانیان سڕینەوە و کوشتنێکی زۆر و کاولکاری بگۆڕن بە رێککەوتن با لاسەنگیشبێ، چونکە هەمیشە ڕوونەدانی شەڕ بەسودی ئەو لایەنە دەشکێتەوە کە جیهان پشتی تێکردوە 

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی

بەپەلە