ململانێی ئێران‌و ئیسرائیل ـ ئەمریکا

2 کاتژمێر پێش ئێستا

بەهرۆز ڕه‌ئوف

1ـ لەڕوانگەی ئیسرائیلەوە "لێدانی سنوردار" بەس نییە بۆ ئێران، چونکە پێیوایە هەمیشە ئەو وڵاتە توانا ئەتۆمی‌و موشەکییەکانی، لەزۆر ساتدا کراوەیە بۆ بەرەو پێشچون.

2ـ لەڕوی مێژوییەوە ئەمریکا بەهۆی قورسایی سەربازیی‌و ئابوورییەوە "دەسەڵاتی ڤیتۆ"ی بەسەر گۆڕانکارییە گەورەکانی ناوچەکەدا هەیە.  بەڵام ئیسرائیل نیشانی داوە کە بە تەنیا مامەڵە دەکات ئەگەر هەست بکات بوونی خۆی لە مەترسیدایە.  ئەگەر ئیسرائیل لە ڕێگەی هێرشێکی بەرفراوان بۆ سەر تاران دەستی ئەمریکا بە زۆر بخاتە سەر، ئەوا ڕەنگە ئەمریکا "بکێشرێت" بۆ بەدیهێنانی خواستی ئیسرائیل بەبێ گوێدانە پەسەندکردنی کاتی خۆی.

3ـ خواستەکانی ئەمریکا (ڕێگریکردن لە چەکی ئەتۆمی و دوورکەوتنەوە لە شەڕ): ئەمریکا ستراتیژیەتی "زۆرترین فشار"ی پەیڕەو کردووە نەک ڕووخاندنی ڕاستەوخۆی دەسەڵات ، بە ئامانجی ناچارکردنی ئێران بۆ ڕێکەوتنێکی ئەتۆمی نوێ و سنووردارتر. لەلایەکی ترەوە سەرۆک ترامپ ڕایگەیاندووە کە گۆڕینی دەسەڵات لە ئێران "باشترین شت دەبێت کە ڕووبدات"، ئەمەش ئاماژەیە بۆ گۆڕانکاری لە هەڵوێستی بەرەو خواستی ئیسرائیل . سەرەڕای ئەوەی ئیدارەی ترەمپ، شەڕی ناوێت و لەمەترسیە هەرێماتییەکانی ئاکامی جەنگەکە دەترسێت.

4ـ جوڵە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ئاوەکانی عەرەبدا ،پڕ خەرجین و هەر چەند سەعات جارێک ئەبدەیتی جوڵە دەکرێت ، هەموو ئەوەی ڕوو دەدات، لەدواجاردا شیاوە بەوەی شەڕ بۆتە شتێکی حەتمی و ناچاری و گەر ڕێککەوتنێک لەجۆری تەسلیم بوون لەدایک نەبێت. هەموو ئەمانەش سەرچاوەی گرتووە لە خواستی ئیسرائیل و دەبێت یان ئێرانێکی زەلیلکراو و یان گۆڕینی دەسەڵات.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی