کاروخ نەجمەین مەلا محەمەد
لەبیرم دێ لەپێش ساڵی 2010 لەلێدوانێکیدا ڕابەری خەبات و سیاسی ئێمە (مام جەلال) ڕۆحی شاد، دانی بەوەدا نا کە ئیتر لەجیهانی نوێدا باوی دەوڵەتی نەتەوەیی نەماوە، هێواش هێواش جیهان بەرەو یەکگرتویی نەتەوەکان هەنگاو دەنێت و پێویستە کورد لەم قۆناغەوە کار بۆ سیستەمێک بکات کە لەچوار چێوەی دەوڵەتاندا مافە کلتوری و ڕامیارییەکانی بەدەستبهێنێتو لەو ناوچانەی زۆرینە کوردن مافی زمانو کلتورو خۆبەڕێوەبەریان هەبێت.
بە مانایاکی تر مام فەرموی باشترە بە باسی دەوڵەتی کوردیی، ڕەئی و تێروانینی نێودەوڵەتی بەرامبەر خۆمان هەراسان نەکەین، دەوڵەتانی زلهێز و دراوسێکانمان نەخەینە شەڕی دیاریکردنی چارەنوسمانەوە بەناوی دەوڵەتی نەتەوەییەوە.
ئەمڕۆ و لەم سەروبەندی گۆرانکارییە گەورانەی لە ناوچەکە ڕودەدەن و نەخشەیەکی نوێی جیهانی دادەرێژرێتەوە، ئۆجەلان ڕێبەری زۆرینەی کوردەکان هەمان هەڵوێست دوبارە دەکاتەوە، بەڵام کۆمەڵە کەسانێکی تێنەگەیشتوو لە فەلسەفەی برایەتی گەلان و یەکگرتوویی نەتەوەکان، شوێنکەوتەی چەند لایەنێکی دیاری کراو، هەڵمەتێکی تەخوین و ناوزڕاندنی ئەو سەرکردە موعجیزە ئاسایەیان دەست پێکردوە، وەک ئەوەی ئێمەو مانان بەگێل چوبین کە بێوێنە کەوتینە فشار و چوینە سەر شەقام یەکبونی کوردمان ڕاگەیاند و فشارەکانمان گۆنگرێس و پەرلەمانی ئەوروپا و تەواوی هێزە مرۆڤدۆستەکانی هێنایە سەرخەت و ئەنجامەکەی بەدەست هێنانی هەمان مافەکان بو کە خەباتی بۆ دەکرا.
لە
پەراوێزو کۆتایدا هەدەمەوێت لە هەوڵی خودی کاک مەسعود کەم نەکەمەوە
لەپرۆسەی ئاشتیدا کە لەساڵی 2013 لەگەڵ چەند لایەنێکی کوردانی باکور
دانیشتنی کردو هانی دەدان کە لەم پرۆسەیەدا دەسپێشخەربن، هەوڵبدەن پرۆسەکە
چۆن دەستیپێکردوە تێکنەچێت، وەک وتبویان (با لەبری ئەوەی جەندرمە بێتە
سەرتان خۆتان چەکداری پارێزەری ناوچەکە بن لەبری عەسکەر گوندەکان وێران
بکات با گەنجەکانتان ببنە سەرباز).
ئەمەش دەرخەری ئەوەیە سەرکردەکانمان بیرتیژو لێزانتربون، بەڵام بەداخەوە بەشێک لە سیاسییە بەرژەوەندخوازەکانی ناو هێزە سیاسیەکان لەسەر ئاستی پەیوەندی شەخسی هەمیشە تێکدەربون بۆ گەیاندنی پڕۆسەکان بە ئەنجام.
لە کۆتایدا ماوەتەوە بڵێم بژی بەرخۆدانی کوردان بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی، جا بە هەر میکانیزم و جۆرێک لەخەباتی مەدەنی بێت، شۆرش، گیانفیدایی، خۆپیشاندان و فشارو نارەزایی، هەرکامیان و بۆ سەردەمی خۆی جۆرێکە لە بەرخۆدانی مانادار و بە ئامانج گەیشتوو.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی