ئەمە تەنها ڕەخنەیەک نییە، بەڵکو پرسیارو رای گەلە لە ڕابەرایەتیی دەسەڵاتی
باشور" ئایا دان بە خۆداگرتن سنووری هەیە؟
لە کوردستان، متمانە بە کردار دروست دەبێت، نەک بە وتار. خەڵک بە چاوی خۆی دەیبینێت
کە لە هێرشەکانی داعش و میلیشیاکان بۆ سەر ناوچەکانی هەرێمی باشوری کوردستان، پێشمەرگە دەکرێنە ئامانج
لەکاتێکدا هێزی پێشمەرگە بەیەدەگی نیشتمانیین، بەڵام لە پێگە بەرزەکانی حکومی و حزبیدا،
بەردە-وام دەبیسترێت "دەڵێن ئەم هێرشانە قبوڵ ناکەین، پێویستە ڕێگەی چارەسەری بۆ بگرینەبەر، بەڵام لە دوپاتبونەوەو بەردەوامی هێرشەکان،
کردار لە دوای ئەم قسانەوە نییە جگە لە گوتارو قسەی مێدیایی.
لەم ڕۆدا ، شەش پێشمەرگە لە هێرشەکانی دژ بە هێزەکانی کوردستان شەهید بوون،
زیاتر لە بیست پێشمەرگەش بریندار بوون. ئەم ژمارەیە بەڵگەیەکی ڕوونە لەسەر ئەوەی کە
بەرپرسان وتاری هەڕەشەو بێ کردار بڵاودەکەنەوەو شتێک ناگۆڕێت.
کاتێک حزبە باڵا دەستەکان دەڵێت لێتان
قبوڵ ناکەین، خەڵک باوەڕی پێ دەکات. بەڵام کاتێک هێرشەکان بەردەوام دەبن، پێشمەرگە و شوێنەگشتییەکان بە ئامانج دەگیرێت و قوربانی لێدەکەوێتەوە، ئەمە بە واتای نەگونجانی
قسە و کردار دێت، شەهیدان بەرەو ماڵی دوایی دەنێردرێن و خێزانەکان ڕەشپۆش دەبن، تەرمەکان بە خاک دەسپێردرێن و لەو لایەوە، دیسان هەمان
بەیاننامەی دووبارەو بێکردار، هەمان بێدەنگی، هەمان دان بە خۆداگرتن کە سنووری بۆ داناندرێت
هەموو ئەمانە جگە لە کات کوشتن بە زیانی گیانی و ماڵی شتێکیتر نامێنێت، ئایا خوێنی
پێشمەرگە ئەوەندە بێ نرخە؟
ئەگەر هێرشەکان قبوڵ ناکرێن، بۆ بێدەنگی؟ ئەگەر پێگەکان لای خەڵک و پێشمەرگەن،
بۆچی بەرگری ناکەن؟ ئەم نەگونجانی قسە و کردارە، وردە وردە بووەتە هۆی لەدەستدانی متمانەی
گشتی" ئایا پێشوەختە پلانێک هەیە بۆ ڕێگریکردن لە هێرشەکان؟ بۆچی هێرشەکان بە
ئاسانی ڕوودەدەن؟ بۆچی تەنها دوای شەهیدبوون، گفتوگۆ دەست پێدەکات، نەک پێشتر؟ ئەو
پەیوەندییە دیپلۆماسییانەی کە بەردەوام باس دەکرێن، بۆچی ناتوانن ڕێگە لە خوێنڕێژان
بگرن؟ ئەم پرسیارانە بەردەوامی لە ناخی هەر تاکێکی کوردا دەکرێ. بەڵام وەڵامێکی ڕوون
و کرداری لێ نادرێت. لە جێگەی وەڵامدا، دیسان دان بە خۆداگرتن دەبیسترێت. دان بە خۆداگرتنێک
کە سنووری نییەو هەموو متمانەیەکیان لەدەستداوە" هەرئەوەیش وایکردوە خەڵک جاوی
لەسەر ئەوەبێت کە وتار دەمێنێت و بەم جۆرە ڕووبەڕووی ڕەخنە دەبنەوە چونکە نیگەرانییەکان تەنها دەربارەی کوشتارەکان نییە.
نیگەرانییەکان لەوەدایە کە ئەم بێدەنگی و نەکردارییە، وردە وردە بووەتە هۆی لەدەستدانی
متمانەی گشتی.
کوردستان پێویستی بە ڕابەرێک هەیە لە کاتی خۆیدا نیشانی بدات کە بەرگری لە پێشمەرگە
و خاک و خەڵک دەکات، نەک تەنها بە بەیاننامە، بەڵکو بە کردار. کوردستان پێویستی بەوەیە
کە دان بە خۆداگرتن سنووری هەبێت، لەبەردەم خوێنی شەهیدان و زیانی ماڵی و بریندارانی
پێشمەرگەدا بوەستێت.
شەرم بۆ ئەو سەرکردایەتییە کە بەناوی بەرگری لە کوردستان، خوێنی پێشمەرگە لەبەرچاو
ناگرێت.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی