فۆکۆ پێچەوانەی زۆربەی فەیلەسوف وبیرمەندانی سەردەمەکەی، تەنها بەتیۆریزەکردنی چەمک و ڕەهەندەکانی مۆدێرنێتەنەوەستاوە ، بەڵکو بەردەوام وەک توێکاروڕەخنەگرێکی جدی، کاری لەسەر دۆزینەوەی درزو کەلێنەکانی ئەم سیستەمە دەکرد ، هەر بۆیەساڵی 1978 کاتێک سەردانی ئێرانی کرد، وەکوشاهیدێکی زیندوی ڕوداوە دراماتیکیەکانیسەرەتای سەرهەڵدانی شۆڕشی گەلانی ئێران ، دواتر سەرجەم نوسین و ڕاپۆرتەکانی، لەچوارچێوەی دۆزینەوەیەکی فکری و فەلسەفینوێدا تیۆریزەکرد . چونکە بەسەر شۆڕشێکداکەوت، پاڵنەرەکانی کلاسیکی نەبون، نە لەشۆڕشی فەڕەنسی دەچو، نە لەشۆڕشیئۆکتۆبەر .
ئەگەر ئەم شۆڕشانە پاڵنەری مادی وئایدیۆلۆژی و ململانێی چیناتەتیان لەپشتبوبێت، ئەوەی لەوکاتەدا لە ئێران ڕویدەدا زۆردەگمەن و جیاوازبو .
فۆکۆ پێیوابو گەلانی ئێران لەم کاتەدا تەنهانایانەوێت دەسەڵاتەکە بگۆڕن، بەڵکومەبەستیانە زیاتر شێوازی ژیانکردنیان بگۆڕن، لە سایەی سیستەمێکی خوازراوی مۆدێرندا، کەخودی ( بون )ی لە هەمو ماناکانی بەتاڵکردۆتەوە، تەنانەت دەیانەوێت شێوازیپەیوەندیەکانیان لەگەڵ ئەوانیتردا، لەسەرفۆڕمێکی نوێ ڕێکبخەنەوە، ڕەگەکەی دەچێتەوەسەر قوڵایی شارستانیەت و کلتوروڕۆشنبیریەکی ئەستورو دێرین، نەک مانەوە لەسێبەری سیستەمێکی سەپاو بە بیانوی ئازادیودەوڵەتی مۆدێرن، سەرەتا فۆکۆ زۆر سەرسامبو کاتێک دیاردەیەکی زۆر جیاوازی بەدیکرد، بینی ئەمە شۆڕشێکی گشتیە واتا تەنها چینێکیان توێژێک نەهاتۆتە سەر شەقام، بەڵکو کۆیگشتی گەلانی ئێران، بەئیرادەیەکی بەهێزەوەلەسەرشەقامن، بە دەستی بەتاڵەوە ڕوبەڕویبەهێزترین سوپاو دامودەزگای سەرکوتکەردەبنەوە، پێیوابو ئەم جۆرە لە یاخیبون وهەڵگەڕانەوە، لە مێژودا حاڵەتێکی پارادۆکسە، لەناهاوسەنگی هێزە کلاسیکیەکان .
لێرەوە فۆکۆ شۆڕشی گەلانی ئێرانی، وەکودیاردەیەکی دەگمەنی مێتافیزیکی دەبینی، نەکداخوازی بۆ نان و ئازادی یان گۆڕینیدەسەڵاتی سیاسی ، چونکە تا ئەندازەیەکی زۆردەسەڵاتی ڕەزا شا، لە فۆڕمی پارادایمیدەسەڵاتێکی مۆدێرنی ڕۆژئاوایدا خۆی نمایشدەکرد، لەسەر بنەمای بانگەشە بۆ پابەندی بەماف و ئازادی و دابینکردنی خۆشگوزەرانی، تەنانەت هەندێک ناوەند، ئێرانی ئەوکاتیان بەیەکێک لە ویلایەتەکانی ئەمریکا، لە ڕۆژهەڵاتیناوەڕاستدا دەچواند، فۆکۆ لە پێناوکۆکردنەوەی دیاردە و ڕەهەندە زۆروجیاجیاکانی ئەم شۆڕشە، چەمکی ( ڕۆحانیەتیسیاسی، Political Spirituality ) بەکاردێنێ، ئەگەرچی لە پێرستی فەلسەفەی فۆکۆدا، ڕۆحانیەت تەنها ئاماژەنیە بۆ هەندێک تەقس ومەراسمی ئاینی ، بەڵکو وەک جۆرێک لە توانایپراکتیزەکردنی ئەو تەکنیکە ناوخۆییەیە، بەردەوام لەڕێگەی ئەپدەیتی ڤێرژنی نوێوە، توانای ئەوە بە مرۆڤ دەبەخشێ، دەستی بگاتەڕاستیەکان .
فۆکۆ لە خۆپێشاندانەکاندا بەردەوام تێبینیئەوەی دەکرد، دروشمەکان داواکاری گۆڕینیدەستور، یان چاککردنی هەلومەرجی کاروبەرزکردنەوەی کرێ و ئاستی ژیان نین ، بەڵکوخواستی سەرەکیان گۆڕینی ڕیشەیی شێوازیژیانکرنە بەگشتی ، ڕۆحانیەتی سیاسی لێرەدائەو چرکە ساتەیە تاک بڕیاردەدات، تەواو چیتردەرفەت بۆ درێژەدان بەم فۆڕمەی ئێستا نەماوە، ئارەزو مەندانە دەستبەرداری خود گەراییدەبێت، بە توندی دەگەڕێتەوە بۆ سود وەرگرتنلە هێزو توانا کۆگا کراوە بە کۆمەڵەکانی، لەڕوی کلتوری و ڕۆشنبیری وئاینی و شارستانی، بۆ ئەوەی شوناسێکی نوێ بەدەستبێنێتوانای ڕوبەڕو بونەوەی ئایندەی پێببەخشێ . هەروەها پێیوایە مۆدێرنە، سیاسەتی لەگۆشەیەکدا گەمارۆداوە، ئەو ناوی ناوە ( عەقڵانیەتی ئامرازگەرا )، خۆی لە دامو دەزگاوبەڕێوەبەرایەتیە سیاسی و ئابوری وکۆمەڵایەتی و یاساییەکاندا دەبینێتەوە ، ئەمجۆرە عەقڵانیەتە ئەگەرچی لەسەرەتاداسەرنجڕاکێش و پڕشنگدار دەردەکەوێت، بەڵامدواجار لەگەڵ تێپەڕبونی کات مرۆڤ دەگۆڕێ بۆپارچەیەکی بێ گیانی وەک ئامێرێک، لەسیستەم و هەیکەلی دەوڵەتدا ، بۆیە ڕۆحانیەتیسیاسی لێرەدا، وەک بانگەوازی پرۆتستۆی ئەمحاڵەتە دۆگم و بە ( شت ) بونە دێت ، وەکوهەوڵێک بۆ هێنانە ناوەوەی ڕەهەندی ” ترانسێندێنتاڵ “ موتەعالی، یان ” مێتافیزیکی “ بۆ ناو دڵی کردەی سیاسی ڕۆژانە . ئاین بەلایفۆکۆوە بەتایبەت لە شۆڕشی گەلانی ئێراندا، تریاکی گەلان نیە، وەکو مارکس بانگەشەیدەکرد ، بەڵکو ئاین لێرەدا ڕوحێکی بزێو زیندویئەرێنیە، لە دونیایەکی بێ ڕوح و مردوینەرێنیدا . بۆیە پێیوایە سیاسەت ناکرێ بەتەنهالە نان و ماف و ئازادی و یاسادا، کورت بکرێتەوە، بەڵکو پێویستی بە ( واتا یان مانا )ی نوێهەیە، مرۆڤ ناچار بکات ئامادەبێت قوربانی لەپێناودا ببەخشێت .
ڕۆحانییەتی سیاسی لە لای فۆکۆ، بانگەوازێکەبۆ گێڕانەوەی ڕەهەندە ئەخلاقی و وجودیەکان، بۆ ناو دونیای سیاسەت .
وەبیرهێنانەوەی ئەوڕاستیەی پێیوایە : مەرج نیە گەلان، تەنها لەپێناو ( ماف ) ە مادی و ئایدیۆلۆژیەکانیانڕاپەڕین بکەن، بەڵکو دەکرێ لە پێناومسۆگەرکردنی ” وجود و کەرامەتیان “ لەپاڵپێناسەکردنەوەی پەیوەندیەکانیان، لەگەڵڕاستی و پیرۆزیەکاندا شۆڕش بکەن و ڕابپەڕن .
تەنگژەی قوڵی چەمکی ڕۆحانیەتی سیاسی، لە ڕوی فەلسەفیەوە لای ڕەخنەگرانی فۆکۆ، دوای چەند ساڵێک لە تەمەنی کۆماری ئیسلامیهێدی هێدی بەدەرکەوت، هەندێک پێیان وایەفۆکۆ تێزەکەی لە چرکەساتی تەقینەوەداداڕشتوە، بێ چاوەڕوانی پراکتیزەکردنی لەئایندەدا، بەتایبەت کاتێک ڕۆحانیەتی سیاسی، لە هێزێکی تیۆری و ئیدیاڵی ئەفسانەیی، وەکڕوخێنەری ڕابردوەوە دەگۆڕێ بۆ سیستەمیحوکمڕانی، دواجار لە فۆڕمی پڕۆژەیەکیسیاسی ئەبستراکتی ئاینیدا، وەک ئایدیۆلۆژیاجێگیر دەبێت، لێرەوە کەلێنێکی گەورە لە تێزوئەرگومێنتەکەی فۆکۆدا دەردەکەوێ، تا ئەو کاتەشاراوەو نادیار بو: ئایە ڕوحانیەت دەتوانێتتەنها لە چوارچێوەی پڕۆژەیەکی سیاسیدابمێنێتەوە، بەبێ ئەوەی بخلیسکێ و بخزێتەناو سیستەمێکی سیاسی تیۆکراسی ( دەسەڵاتی ئاینی ) ؟. کە بێگومان شیمانەیهەڵگەڕانەوەی بۆ ستەمکاری، لە هەموو کاتزیاتر لە بەردەمدا کراوەیە .
لە بەرامبەر فۆکۆدا، یۆرگن هابرماس لەسەردانەکەیدا بۆ تاران ساڵی ( 2002 ) دوای 23 ساڵ لە سەرکەوتنی شۆڕشەکە، جەختی لە ” عەقڵانییەتی پەیوەندیی “ کردەوە . پێی وابووکۆمەڵگای ئێرانی پێویستی بە ( فەزای گشتی ، Public Sphere) هەیە، چونکە گەنجانی ئێرانلەم قۆناغەدا، دەستیان کردوە بە تێپەڕاندنیدروشمە ڕۆحانیەکان، بەرەو داواکارییەمەدەنییەکان، واتا گواستنەوە لە موقەدەسێکیسیاسیەوە، بۆ ناو ژیانێکی سروشتی، لانیکەمی فەراهەمکردنی ئازادی وخۆشگوزەرانی، وە گێڕانەوەی تایبەتمەندی وشوناسە کەسیەکان، بەرە بەرە دورکەوتنەوە لەتوانەوەی تاک لە ناو کۆمەڵدا، هابرماسدەریخست ئەفسانەی ڕۆحانیەتی سیاسی بەبێعەقڵانییەت و دیموکراسی، تەنها دەبێتەپەرژینێک بۆ پاراستنی دەسەڵاتێکی ستە
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی