ئاگری گرانی : لە ڕەفەی سۆپەرمارکێتەكانەوە بۆ تانکی ئۆتۆمبێلەكان

2 کاتژمێر پێش ئێستا

د.پیرۆت محمد امین

جیهان لە ئێستادا بە قۆناغێکی یەکجار هەستیار و پڕ لەگرژیدا تێدەپەڕێت، کە تێیدا ململانێ سەربازی نێوان ئەمریکا وئیسرائیل لەلایەک و ئێران لەلایەکی دیکەوە، دیمەنێکی ئاڵۆزیاننەک هەر لەسەر نەخشەی سیاسی، بەڵکو لەسەر ژیانیڕۆژانەی هاوڵاتیانی ئاسایی لە سەرانسەری جیهاندا کێشاوە. 

ئەم شەپۆلە نوێیەی پێکدادان و گرژییە بەردەوامانە، بووەتەهۆی دروستکردنی شۆکێکی گەورە لە بازاڕە جیهانییەکاندا. کاتێک باس لە ئاسایشی خۆراک و وزە دەکرێت، پێویستەتێبگەین کە هیچ وڵاتێک تەنانەت ئەوانەشی کە دوورن لە چەقیشەڕەکەوە، پارێزراو نین لەو لێکەوتە ئابورییە سەختانەی کەبەهۆی پچڕانی زنجیرەکانی دابینکردن و بەرزبوونەوەیتێچووی گواستنەوەوە دروست بوون.

ئەگەر سەیری دۆخی بازاڕەکان و سۆپەرمارکێتەکان بکەین،دەبینین کە قەیرانێکی بێدەنگ بەڵام زۆر کاریگەر خەریکەتەشەنە دەکات. گرژییە دەریاییەکان لە ناوچە ستراتیژییەکانیوەک گەرووی هورمز  کە بە شاڕەکی سەرەکی بازرگانیجیهانی دادەنرێن، وای کردووە کاتی گەیشتنی کەلوپەلەخۆراکییەکانی بە ڕێژەیەکی بەرچاو دواخستووە و تێچوویبارکردنی زیاد کردووە.

لە ئەنجامدا، کەمبوونەوەی کاڵا بنەڕەتییەکان لەسەر ڕەفەیسۆپەرمارکێتەکان لەسەر ئاستی جیهانی بووەتە دیاردەیەکیبەرچاو. خۆراکە سەرەکییەکانی وەک دانەوێڵە، ڕۆنی ڕوەکی و شیرەمەنی، و گۆشت نەک هەر کەمبوونەتەوە، بەڵکونرخەکانیان گەیشتووەتە ئاستێک کە بۆ خێزانە مامناوەندەکانباری قورسی دارایی دروست دەکات چونکە بەرهەمهێنەرانناچارن تێچووی بەرزی گواستنەوە و دڵنیایی لەسەر دۆخیکڕیاران بار بکەن. 

لەلایەکی دیکەوە، کەرتی وزە گەورەترین پشکی بەرکەوتبێت لەمقەیرانەدا. نرخی نەوتی خاو بەرەو سەرەوە هەڵکشاوە. بەشێوەیەك لە کاتی پەرەسەندنی ئەم ململانێیەدا، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاو سنووری ١٠٠ دۆلاری تێپەڕاند، ئەمەش لە ماوەیەکی کورتدا وەرگێڕدرا بۆ سەر بەنزینخانەکانی ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپی. كە بوونەتە گۆڕەپانی دەرکەوتنی ئەم قەیرانە. 

کەمبوونەوەی خستنەبازاڕی سووتەمەنی و گرانبوونی بەنزین وگازوایل لە وڵاتاندا بووەتە خەمێکی ڕۆژانە بۆ شۆفێران وخاوەن کارەکان. کاتێک نرخی گازوایل بەرز دەبێتەوە، تێچوویگواستنەوەی هەموو کاڵایەکی دیكە بەرز دەبێتەوە، ئەمەش وەکزنجیرەیەک کارلێک هەموو کەرتەکانی ئابوری دەگرێتەوە. لەزۆرێک لە وێستگەکانی سووتەمەنیدا، نۆرەی درێژ یانسنووردارکردنی بڕی کڕین بەدی دەکرێت، کە ئەوەشنیشانەیەکی ڕوونی ناسەقامگیری دابینکردنی وزەیە لەسەرئاستی جیهانی.

لە ئەمریکادا، تێکڕای نرخی گالۆنێک بەنزین ئاستێکی پێوانەیی تۆمار کردووە و لە هەندێک ناوچەدا گەیشتووەتە نزیکەی ٤.٥ بۆ ٥ دۆلار. ئەمەش تەنیا ژمارەیەک نییە، بەڵکو بارگرانییەکی گەورەیە لەسەر خێزانە ئەمریکییەکان کە ڕۆژانە پشت بە ئۆتۆمبێل دەبەستن بۆ کارەکانیان. لەم نێوەندەدا، کەمبوونەوەی بڕی گازوایل و سووتەمەنییەکانی تر کێشەیەکی گەورەی بۆ کەرتی گواستنەوەی بارهەڵگرەکان دروستکردووە، کە ئەمەش دووبارە تێچووی گواستنەوەی هەموو کەلوپەلەکانی تری بەرزکردووەتەوە.

ئەم کاریگەرییە قورسە تەنها لە ئەمریکادا قەتیس نەماوە، بەڵکووڵاتانی ئەوروپاش کە بە توندی بەستراونەتەوە بە بازاڕەکانیوزەی جیهانی و هێڵەکانی بازرگانییەوە، لەژێر کاریگەرییەکیتونددان. لە ئەڵمانیا، کە گەورەترین ئابوری یەکێتی ئەوروپایە وبەستراوەتەوە بە کەرتی پیشەسازییەوە، قەیرانی سووتەمەنیلێکەوتەی زۆر قورسی هەبووە. کارگە گەورەکان کە پێویستیانبە بڕێکی زۆر وزە هەیە بۆ بەردەوامبوونی کارەکانیان، ئێستاڕووبەڕووی تێچوویەکی خەیاڵی بوونەتەوە. ئەمەش وایکردووەکە بەشێک لە پیشەسازییەکان بەرهەمهێنان کەم بکەنەوە.

شۆفێران  شایەدی بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی نرخی لیترێک بەنزینن کە لە زۆر کاتدا گەیشتووەتە سەرووی ٢ یۆرۆ. ئەم بازدانە کتوپڕانە لە نرخدا، هاوسەنگیی بودجەی خێزانەکانی تێکداوە و وایکردووە هاووڵاتیان پێداچوونەوە بە شێوازی ژیان و خەرجییەکانیاندا بکەن.

تێچووی وزە بۆ بەکارهێنەران بە ڕێژەی %١٢.٤ بەرزبووەتەوەو نرخی بەرهەمە خۆراکییە بنەڕەتییەکانیش لە بازاڕەکانداگەشەیەکی %٧.٨ی تۆمار کردووە. ئەمەش وایکردووە کەئاستی بژێوی بەشێکی زۆری چینی کرێکار و مامناوەندبکەوێتە ژێر فشارێکی توندەوە. 

لە فەرەنساش دۆخەکە باشتر نییە . بەرزبوونەوەی نرخیسووتەمەنی لە بەنزینخانەکاندا بووەتە هۆی ناڕەزایەتیکۆمەڵایەتی و فشارێکی زۆر لەسەر حکومەت. خێزانەفەرەنسییەکان کڕینی هەفتانەیان لە سۆپەرمارکێتەکاندا زۆرکەمتر بووەتەوە بەهۆی كەمبونەوەو گرانبوونی نرخیکەلوپەلەکان. 

نرخی سووتەمەنی گواستنەوە بە ڕێژەی %١٠.١ زیادیکردووە و ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی تێکڕایهەڵاوسانی خۆراک بۆ %٥.٩. ئەم گۆڕانکارییانە ڕاستەوخۆکار دەکەنە سەر کەمبوونەوەی خۆشگوزەرانی و گۆڕینیشێوازی ژیانی خەڵک.
 
 
[4/3/2026 1:03 PM] shaza maila: ئەو ەی ئەم قەیرانە قوڵتر دەکاتەوە، ناڕوونی و نەبوونی دڵنیاییەسەبارەت بە داهاتوو. ململانێی نێوان ئەمریکا، ئیسرائیل وئێران، ئەگەر بەردەوام و فراوانتر بێت، دەکرێت ئابوری جیهانیبەرەو سستبوونێکی گەورەتر ببات. کاتێک سەقامگیرینامێنێت، وەبەرهێنەران و کۆمپانیاکان پلانەکانیان بۆ پەرەپێدانڕادەگرن، ئەمەش بێکاری و کەمبوونەوەی داهاتی تاکەکەسیلێدەکەوێتەوە. 
د.پیرۆت محمد امین
پسپۆڕی : دارایی گشتی
 

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی

بەپەلە