دانوستانی ئیسلام ئاباد و سەرنجێک لەدەرەنجامەکەی !

2 کاتژمێر پێش ئێستا

بەهرۆز ڕەئوف


* ئەوەی لەدانوستانی ئیسلام ئاباد ڕوویدا،کفتوگۆ نەبوون بۆ ئاشتییەکی ڕاستەقینە بەواتا تەقلیدی و دیبپلۆماسییەکەی، بەڵکو کۆمەڵێک مەرج بوون لەلایەن ئەمریکاوخرایە بەردەم لایەنی ئێرانی.دەکرێت بڵێین بەپلانێکیش دەچوو، لەپێناو ئەوەی ترەمپ و ئیسرائیل بە جیهان و هاوپەیمانەکانیان بڵێن ئەوە مێزی گفتۆگۆ؟وو ئاشتی بەڵام ئێران هەموو شتێکی ڕەتکردۆتەوە و چیتر ئێوە ناتوانن بە ئێمە بڵێن ئێمە هێرشی ناپێویستمان بۆ سەر ئەو وڵاتە ئەنجامداوە ، بەتایبەت لە ئێستاشدا کە خودی سەرۆک ترەمپ جەخت لەدووشت دەکاتەوە کەبەلای ڕوژئاوایی و وڵاتانی تری ناوچەکەش گرنگ و جێی سازشکردن نییە، کە ئەویش جەختکردنەوەیە لە کۆتایی هێنان بە بەرنامە ئەتۆمییەکەیی و کردنەوەی گەرووی هورمز.

* سفرکردنەوە و ڕادەستکردنی یۆرانیۆمە پیتێنراوەکەی کە بڕەکەی (٤٦٠)کگم،ە  کە پێشتر پیداندوییەتی لەگەڵ تەسلیمکردنی سەنتەرفیوژەکان و هەڵەوەشاندنەوەی سیستەمی مووشەکیی و بەرنامەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و دستبەرداربوون لە پرۆکسیەکانی و لەهەمووشی گرنگتر و بەشێوەیەکی کتوپڕ کردنەوەی گەرووی هورمز . هەموو ئەم داوایانە بەمانای تەسلیبوونە نەک ڕێککەوتن، بۆیە لە بنەڕەتدا ئاگربەستەکە لاوازبووەو چاوەڕوانی ئەوەی بەدوادادێت کە دۆخەکە دووبارە ئاڵۆز و ئاڵۆزتریش بێت.

* کۆتا کارتی ترەمپ بریتییە لە گەمارۆی دەریای بەسەر بەندەرەکانی ئێران و گەرووی هورمز  لەلایەن ئەمریکاوە،ئەمەش کە بەشی کۆتای زۆرترین و دواکارتیی واشنتۆنە لە ئێستادا ، ئەکرێت ئەوە بپرسین ئایە ترەمپ تاچەند دەتوانێت سەرکەوتووبێت و ئایە ئێران هێرشی ناکاتە سەر کەشتییە سەربازیی و بەندەرەکانی تری ئاوەکانی عەرەب ،کە ئێستا هەڕەشەی پێدەکات؟ دەکرێت بەلایەنی ئەمریکاشەوە بپرسین تاچەند ئەمریکا لەم کارتەدا سەرکەوتو دەبێت بەتایبەت لەساتی درێژە کێشانی ئەم جۆرە لەگەمارۆ نوێیە، چونکە دەبێت خودی ئەمریکا و وڵاتانی تری ڕۆژئاوایی ئارام و خۆگربن لەدەرئەنجامی جارێکی تر لەبەرزبوونەوەی نرخی نەوت و کانزاکانی تر و تەنانەت گرانی کەل و پەل و خۆراکیش . بۆیە هەموو ئەوەی ڕوودەدەن دەرئەنجامەکانی دوولایەنەن.ئەمه جگە لەو نیگەرانییە قووڵەی وڵاتی چین دەری دەبڕێت و ئەگەرەکانی کاردانەوەکان چی دەبن .

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی