دوا ڕاگەیەنراوی پەكەكەو یەك دوو ڕستە

3 کاتژمێر پێش ئێستا

لەتیف فاتیح فەرەج


توركیا هیچ هەنگاوێكی ئەرێنی نەناوە ، نەك هەر ئەوەندە تا ئێستا لەتوركیا كار بۆ ئەوە نەكراوە گەلی تورك گەلی كورد وەك هاوبەش سەیر بكەن ، هێشتا بە تیرۆریست ناسینی ئازادیخوازان نەك هەر لە ناو تورك لە ناو كوردیشا كاری لە سەر دەكرێت و ژن و پیاوی جاش و لۆمپەن و گوند پارێز بە قسەی خۆیان دێنە سەر تیڤی و بەر كامێراو سوكایەتی بە نەتەوەكەی خۆیان دەكەن ،هەر یەكە لە مستەفا قەرەسوو، سۆزدار ئافێستا بە توركی وبە كوردی راگەیەنراوەكەیان بڵاو كردەوە،ئەوەش لە ساڵڕۆژی بەستنی كۆنگرەی دوازدەدا بوو،بەڵام دوای هەموو هەنگاوەكانی پەكەكە و تەفگەری ئازادی ئەوان دەڵێن تا ئێستا هیچ هەنگاوێكی جیاوازتر یان ئەرێنی باش نەنراوە،گازندەیان لە پرۆسەی ئامادەكردنی راپۆرتی پارلەمان هەیە ،دەڵێن خەڵكی بۆ ئامادە نەكرا، هیچ هەنگاوێك جێبەجێنەكراون ، دەڵێن دەسەڵات بە شێوەیەكی راست و دڵسۆزانە لە پرۆسەی چارەسەری نزیك نابێتەوە ، لەوە ناچێت دەوڵەت ئیرادەی راستەقینەی بۆ چارەسەری پرسی كورد هەبێت .
پەكەكە هەموو هەنگاوێكی نا ، دەوڵەت هیچ هەنگاو تا ئێستا ئاپۆ دەستبەسەرو دابڕاوە ، تەنانەت ڕاپۆرت هەیە هەواڵی شۆكهێنەرو مەترسیداری لە بارەوە بڵاو دەكاتەوە ، لە بری وابكەن یارو دۆستی بۆ زۆر بێت دەوڵەت هێشتا كار بۆ دروستكردنی نەیارەتی دەكات ، دەوڵەت نایەوێت دانبنێت بەوەدا كە تیرۆری دەوڵەتی و چەوسانەوە مرۆڤ ناچاری هەستان و ڕاپەڕین و بە گژاچوونەوە دەكات ، تێكەڵكردنەوەو ئاشتكردنەوەو چارەسەری ئەركی دەوڵەتە كەچی دەوڵەت و دەسەڵات لە توركیا وا خۆ دەردەخەن كە ئەوە ئەركی ئاپۆو تەفگەری ئازادی بێت.
من نامەوێت لێرەدا درێژدادڕی بكەم ، بەڵام دەمەوێ‌ ئەوە بیر قەندیل و تەفگەری ئازادی بخەمەوە ، ڕۆژی هاتنە خواری بەسێ‌ هۆزات و هاوڕێكانی لە ئەشكەوتی جاسەنەو سوتاندنی سیمبلكیانەی چەكەكان ئێمە كە دانیشتبووین قاژە لە جەرگمانەوە دەهات بە زۆر بەرمان بە ئەشك و گریانی خۆمان گرتبوو، نیگەران و توڕەو ئازارزەدە بووین ، لێ‌ هەموومان باوەڕی تەواومان بە ئاپۆو تەفگەرەكەو هەنگاوەكانی هەبوو، هێشتاش باوەڕمان هەیە ، بەڵام ئەی توركیا دەوڵەت و حزبە ئاوەز فاشیەكانی توركیا چی دەكەن .
سەرنجێكی كورتم لە سەر ناو گۆڕینەكەی هەیە باشە ئێمە هەموو دەزانین ناوی پەكەكە ناوێكی پیرۆزو دیرۆكی و ئاو دراو بە خوێنی هەزاران شەهیدو عەگیدو تەوارە ، لە گەڵ ئەوەش بۆ پێویستی قۆناغەكە هیچمان نەوت، ئێستاش هیچ ناڵێین ، ناوە میلیەكە هێزنیە لە هزری نەوەكاندا بیسڕێتەوە ، بەڵام دەبوو ناوە تازەكەزیاتر پەیوەندی بە خواست و ویستی ئاپۆوە بوایە "تەفگەری پێكەوە ژیان و دیموكراتی" ئەم ناوە واتا دار ترەو توركیاش لە بەرانبەریدا ئەركی زۆر تری دەكەوێتە ئەستۆ ، ئێمە ڕونكردنەوەی زیاترمان لە و تەفگەرە دەوێت و دەمانەوێ‌ بزانین دۆخی ئاپۆ چۆنە ، ئیمرالی بۆ هێشتا زیندانی باستیلە ، بۆ دەوڵە هەنگاو نانێت ، قسەی قەندیل و دەمپارتی چیە، ڕاگەیەنراوەكە زۆرشتی نەوت .

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی