سەردانی سەرۆک پۆتن بۆ چین و سەرنجێک لەسەر هاوکێشەکان

2 کاتژمێر پێش ئێستا

بەهرۆز رەئوف

* هەموو جیهان چاودێری کۆبوونەوە یەک لەدوای یەکەکانی سەرۆکی زلهێزەکانی جیهان دەکات. ئێستا، ئەو گۆڕانکارییانەی لە ماوەی سەد ساڵدا نەبینراون، بە خێرایی لە جیهاندا زیاد دەبن. دۆخی نێودەوڵەتی ئاڵۆز و ناڕوونە.

جیهان گەیشتووەتە دوورگەیەکی نوێ. * ڤڵادیمیر پوتین Vladimir Putin کەدوایین سەردانی مانگی ئایاری ٢٠٢٥ بوو ، دووبارە و دوای ساڵێک گەیشتەوە به " پەکین " بۆ دیداری Xi Jinping ی سەرۆکی چین . هەردوو سەرکردەکە بەپێی ڕاپۆرتە هەواڵییەکان ڕاگەیەننامەیەک واژوو دەکەن دەربارەی «سەرهەڵدانی جیهانێکی چەند-قوتبی و جۆرێکی نوێی پەیوەندی نێودەوڵەتی».

لەگەڵ چەندین پرسی تری هاوبەشی سیاسی و ئابوری و سەربازی. چین و ڕووسیا دەیانەوێت نیشانی بدەن پەیوەندییان بەهێزە.پوتین دەیەوێت دڵنیابێت کە شی جینپینگ هیچ ئیمتیازێکی بۆ ئەمریکا نەکردووە. * ڕووسیا کە ماوەی زیاتر بە چوارساڵە لەجەنگدایە لەگەڵ ئۆکراینا پێویستی بە چین هەیە، چونکە زۆربەی دڕۆنەکانی ڕووسیا بە پارچەی چینی کار دەکەن.

چین هەروەها بازاڕێکی گرنگی نەوتی ڕووسیایە و ئەمەش سوودێکی گەورەیە بۆ ژێرخانی پیشەسازی بەرگری و کەمکردنەوەی سزاکانی ڕۆژئاوا لەسەری. * لەلایەکی تریشەوە چین هەوڵ دەدات سەرچاوەکانی وزە و نەوتی خۆی دڵنیاتر بکات، بە تایبەتی لە ڕێگای ڕووسیاوە.واتە ئەم دیدارە لەم کاتەدا، پێویستیەکی دوولایەنەی گرنکە کە گۆڕانکارییە خێراکان هێندەی تر پێویستی دەکەن.

* ئەوەی شی جینپینگ بە پوتین دەڵێت بریتییە لەوەی کە پێویستە ڕێکخستنی جیهانی ئێستا بگۆڕین.سیستەمی بەهاکانی ڕۆژئاوا، وەک ئەورووپا و ئەمریکا، بخەینە ژێر هەڕەشە،ئەو دوو جەمسەرە هاوپەیمانە نەخشەیەکەیان دەکرێت وەها گوزارشتی لێبکرێت ڕووسیا لە ئۆکرانیا فشار دروست بکات.

* چینیش ئەگەر دەرفەت هەبێت بیر لە هێرش بۆ تایوان بکاتەوە. لە هەمان کاتدا ئەگەر ئەمریکا وەزعی ناوخۆیی ئاڵۆز بێت و ئێرانیش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا فشار دروست بکات، ئەوا هەموویان پێکەوە «سیستەمی جیهانی نوێ» دادەڕێژنەوە و بەخواستی ئەوان دروست دەکرێتەوە و بەتەواوی جیهان ئەوە هەستی پێدەکات.

* هەر لەو دیدارەدا ئەوەشی وەک پرسێکی تری گرنگ لەسەر مێزی گفتوگۆ دەبێت لە نێوان هەردوو سەرۆکی ڕوسیا و چین دەبێت و چین دەزانێت لەئەگەری قوڵتربوونەوەی کێشەکانی ناوچە، ئەگەر ئەمریکا بیەوێت گەمارۆی دەریایی و ئابووری بخاتەسەر ئەوا پۆتین لێرەدا دەبێتە هێڵی بەرگری چین .

* بابەتی تایوان و فرۆشتنی چەکە لەلایەن ئەمریکاوە بەو دوورگەیە.هەرچەند لەدیداری نێوان سەرۆک ترەمپ و شی جینپینگ هەمان بابەت لەسەر مێزبوو، بەڵام پێناچێت ترەمپ هیچ هەنگاوێکی نابێت بەدڵی چین بوو بێت، چونکە ترەمپ دەزانێت ئەمە کارتێکی ستراتیژی گرنگە بۆ ئەمریکا ، ئەو لە تێگەیشتووە گەر بیەوێت بەڕاستی ئەمریکا مەزن بکاتەوە ، بابەتی تایوان ئێجگار بۆ ئەمریکا گرنگە. بەهرۆز ڕەئوف

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی