ئەمریکا لەدوای شەڕ

2 کاتژمێر پێش ئێستا

شادمان مەلا حەسەن

هەرچەندە لە سەر ئەم شەڕە بەهۆی بوونی دۆناڵد ترامپ هیچ شیکردنەوەیەکم لەسەر شەڕەکە نەنووسی، چونکە پیاوێکی ناجێگیرە لەهەموو شتێک بەتایبەت سیاسەت .لەوانەی شیکردنەوەیان بۆ ئەم شەڕە دەکرد کاکە حەمەی حاجی مەحمود لەهەموو پڕۆفیسۆرەکان ڕوونتر و ڕاشکاوتر بوو، لەیەکەم ڕۆژەوە گووتی ئێران ناڕوخێ، ئێستاش گووتی ئەمەریکا دۆڕا. 

هەتا ئێرە هەقم بەهیچیەوە نیە، بەلام ئەوەندی لێرەوە سەیری بوونی ئەمەریکا دەکەم لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەوەیە دۆناڵد ترامپ ئاش بەتاڵی بە ئەمەریکا کرد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمەریکا سێ دۆستی هەبوو، یەکەم: میرنشینە عەرەبەکانی کەنداو وەک حکومەت (سعودیە،عومان،ئیمارات،کوێت،قەتەر،بەحرێن) دۆستی نزیک و بازاڕی کاریگەری ئەمەریکا بوون،بەلام ئەمەریکا لەم شەڕە تەنها بەلێدانی دان، ساڵێک لەمەوبەر بە تڕلیۆن دۆلاری لێ بەردانەوە،بەحیساب دەیان پارێزی ،کەچی بەوە باش بوو وەلامی ئێرانیان نەدایەوە بەچەک ئەگەرنا خراپتر دەبوو.

دووەم:کورد  تاکە میللەتێک لەسەر ئاستی میللی دۆستی ئەمەریکا بوو، ترامپ زۆرینەی شکستەکانی خۆی بە بالای کورد هەڵواسی، هەروەها ئەوەی لەسەردەمی ترامپ لەهەردوو دەورەی سەرۆکایەتیەکەی بەکوردی سوریا و عێراقی کرد،هیچ دووژمنێک نەیکردووە،ئەوەش ئێستا وایکرد کورد جارێکی تر متمانە بە ئەمەریکا نەکاتەوە، چونکە وەک دووژمن دەرچوو.
سێیەم: ئیسرائیل وەک حکومەت و میللەت دۆستی ئەمەریکا بوون، ئەوانیش لە خەسڵەت و گوفتار و مامەلەکانی ترامپ تێگەیشتن دەبێ پشت بەخۆیان ببەستن و ئەوەندە متمانەیان بە ئەمەریکا نەبێت. 

دۆستەکانی ئەمەریکا هەر ئەوانە بوون لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەگەرنا نە تورک ،نە عەرەب و نە فارس دۆستی ئەمەریکا نین. بۆیە ئەمەریکا لەم ناوچەیە ئاشبەتاڵی بە متمانەی خۆی هێنا لە لایەن دۆستەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی