ئەمریکا لەساڵی ١٩٧٥ بۆی
دەرکەوت کە پرۆژەکەی لەڤێتنام شکستی هێناوە،بۆیە بەتەواوی کشایەوە و سەرنجی لەسەر
ئەو وڵاتە نەما و پشتی لەناوچەکە کرد.
تەنها شوێن کەسەرنجی
ستراتیژی ئەمریکای کەوتەسەر ئەوروپاو ناتۆ و هاوسەنگی چەکی ناوکی بوو.ئە وسەرنجەش
زیاتر بۆ وەستانەوەبوو لەهەمبەر یەکێتی سۆڤییەت ، چونکە تاکە ڕکابەر و هێزی ململانێکەر
بوو لەبەرامبەریدا بووەستێت.تێدا سەرکەوتوش بوو بەو پێیەی لەکۆتاییدا سۆڤییەت هەڵوەشایەوە
و ئەمریکا بووە تاکە هێزی جەمسەری جیهان.
دواتر و دوای ئەوەش لەسەرەتای
ساڵی هەشتاکانی سەددەی ڕابردوو،ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووە ناوەندی سەرنجی ئەمریکا ئەویش
بەهۆکارگەلێکی جیاوازی وەک: شۆڕشی ئیسلامی ئێران و داگیرکردنی ئەفغانستان لەلایەن یەکێتی
سۆڤیەت ، لەساڵی ١٩٧٩ .
دواتر شەڕی ئێران - عێراق و لەپاڵیدا ئاسایشی وزە و بازاڕی نەوت و شەڕی
ناوخۆیی لوبنان،هەموو ئەمانە زنجیرەیەک گۆڕانکاریی دراماتیکی و جیۆپۆلەتیکیی بوون
کە تەواوی هاوسەنگیی هێزی لە ناوچەکەدا گۆڕی.
بۆیە دەکرێت،مێژووی ئەمریکا
لەهەنگاوە ستراتیژییەکانی، بۆ شەڕی ئێرانیش کە ئێستا لێکتێگەیشتنێک هەیە و شەڕەکە
وەستێنراوە،حکومەتەکەی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ جارێکی تر ئاسان نەبێت بۆ شەڕ دژی ئێران
بگەڕێتەوە، چونکە کاریگەری دەروونی و سیاسی ئەو ئەزموونە زۆر بەهێز دەبێت.
لەبەر ئەوە ، ڕۆژهەڵاتی
ئاسیا، چین، تایوان و تەواوی ئۆقیانووسی ئارام، زۆرترین ئەگەرن ببن بە ناوەندی سەرەکیی
سەرنجی ئەمریکا و بتوانێت جارێکی تر، هێزی خۆی تێدا پێشان بدات و لەدوای ساڵی ٢٠٠٨
ەوە ئەمریکا وەرچەخانی نوێی بۆ وەستانەوە لەهەمبەر پێشکەوتنەکانی چین ئەو ناچەیەیی
سەرنجداوە و بەهێزترین خاڵی ڕووی زەویشە کە بتوانێت وەک ململانێی چین بەکاری بهێنێت.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی