ماندێلاو عەبدوڵا ئۆچئالان دوو كەسایەتی گەورەی دیرۆكی ئێستان ، نیڵسۆن ماندێلا سەرۆكی باشوری ئەفەریقیا ساڵی 1994، زیاتر لە دوو دەیەی لە زینداندا بردە سەر لە پێناوی هەڵوەشانەوەی سیاسەتی ئاپارتاید ، كە بووبە سەرۆكیش بە شێوەیەكی زۆر ئاكاری مامەڵەی لە گەڵ نەیارەكانی كرد ، باشوری ئەفەریقیا 81% ڕەشپێست و 7،3% سپی پێست بە دەست جیاوازی ڕەگەزیەوە دەیناڵاند تا ئەو كاتەی ماندێلا بە تەقەلای بێوچان لە گەڵ هاوڕێكانیدا ئەو ستەمكاریەی هەڵوەشاندەوە ،ماندێلا ساڵی 1992 خەڵاتی ئەتاتوركی ڕەتكردەوەو وەرینەگرت و ئەمەی گرێدا بە چەوسانەوەی كوردەوە لە توركیا .
عەبدوڵا ئۆچئالان نزیكی سێ دەیەیە لە زیندانی فاشیستی توركیادایە1999 تا ئێستا ساڵی 1978 لە گەڵ گروپێكی هاوڕێیدا بڕیاری خەباتی دا بۆ ئازادی كوردستان ، لەو پێناوەدا جگە لە شەهید بوونی هەزاران هاوڕێ و هاوسەنگەری بۆ خۆیشی وێڕای بەخشینی تەمەن بەو خەباتە تەمەنێكی زۆری ژیانی لە زیندانی تاكەكەسی ئیمرالیدا بردە سەرئاپۆ خەباتی بۆ ئازادی كورد دەستپێكرد لە وڵاتێكا كە دەربڕینی وشەیەكی كوردی باجی لە سەر بوو، هونەرمەند لە سەر وتنی گۆرانی كوردی زیندانی دەكراو وڵات بە دەر دەكرا ، توركیا بە پێی هەندێك ئامار لە 18% بۆ 20% ی كوردن ، بە پێی سەرژمێریەكی 2024 دا 15 بۆ 20 ملیۆن كورد لەو وڵاتە دەژین ، وڵاتێك كە لە سەر خاكی كوردو خەڵكانی دیكە بۆ توركیا بنیادنراوە ،ئێستا ئاپۆ لە گفت و گۆی ئاشتیدایە لە گەڵ توركیاو داوای كۆماری دیموكراتیك دەكات ، كۆماری دیموكراتی بۆ هەڵوەشانەوەی كۆماری ستەمكاری .
ئاپۆو ماندێلاش لە پێناوی ئازادیدا پەنایان بردوەتە بەر شەڕی چەكداری ، ئەمەش وەك ناچاریەك، ئەم دوو كەسە دوو نمونەی دیاری كۆتایەكانی سەدەی بیست و سەرەتای سەدەی بیست و یەكی مێژون، ئاپۆ لە بارەی خۆی و ماندێلاوە دەڵێت ئێمە لە هەندێك شتا لە یەكتر دەچین ،خۆ ئەگەر لە هیچا لەیەك نەچن لەوەدا لەیەكدەچن كە لە پێناوی ئازادی خەڵكا زۆرترین ماوەی ژیانیان لە كونجی زینداندا بووە ،خاڵێك كە بۆمن گرنگە هەڵوەستەی لە سەر بكەم ئەوەیە كە خەباتی ئاپۆ شایانی ستایشە نەك تانەو تەشەر كە بە داخەوە زۆر ترین كاری لە سەر دەكرێت ، هەڵبەت لە چوار چێوەی سوكایەتی پێكردن و لە دەرەوەی ڕەخنەدا .
ئاپۆو تەفگەرەكەی و هاوڕێ شەهیدەكانی شایانی نۆبڵی ئاشتین و پێویستە مرۆڤایەتی بە شكۆوە لێیان بڕوانن و وڵاتانی زلهێزو بەرژەوەندخواز شەرمبیانگرێت لە بەرانبەر بەتیرۆریست ناساندنی ئەو ئازادیخوازانەدا بە باوەڕی من لە زۆر ڕوەوە خەباتی و قوربانیدانی ئاپۆ زۆر لە خەبات و قوربانیدانی ماندێلا قورس ترو ئەستەمتر بووە ، لانی كەم ماندێلا لە وڵاتێكدا خەباتی كردوە ، كە زۆرینەی ڕەها ڕەشپێستن ، وڵاتەكا بۆ ئەوان ناسنامەو شوناس بووە ، لە كیشوەرێكدا بووە كە تا ڕادەیەكی زۆر كیشوەری ڕەشپێستانە، جوگرافیا زۆر ستەمكار نەبووە بەرانبەر ماندێلا، بەڵام ئەمە هەموو بۆ ئاپۆ پێچەوانەیە ، بۆیە ناكرێت كوردێك هەبێت و ئەو تێكۆشانە نادیدەبكات .
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی