لە سەردەمی لافاوی دیجیتاڵیدا، ئەرکی سەرەکیی میدیا کە گەیاندنی ڕاستی و هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگەیە،بەڵام ئەمڕۆ تووشی لادانێکی مەترسیدار بووە. میدیای کوردی و جیهانی لە جیاتی ئەوەی ببێتە سەکۆیەک بۆ پەروەردە و ئارامی، بووەتە کارگەیەکی گەورە بۆ بەرهەمهێنانی ژاوەژاو، ترس و دڵەڕاوکێی بەردەوام لە پێناو بەدەستهێنانی کلیل (Click) و بینەری زیاتردا.
ئەمڕۆ، "هەواڵ" نەکراوە بە ئامرازێک بۆ ناسینی واقیع، بەڵکو کراوە بە کاڵایەکی بازرگانی. میدیاکان بۆ ڕاکێشانی سەرنجی بینەر، پشت بە گەورەکردنی کێشە بچووکەکان، بڵاوکردنەوەی ناڕاستی و تیشکخستنە سەر لایەنە تاریک و نەرێنییەکانی ژیان دەبەستن. ئەم جۆرە لە ڕووماڵکردن.
مرۆڤی هاوچەرخی تووشی جۆرێک لە "شۆکی بەردەوام" کردووە، کە تێیدا تاک هەست بە بێدەسەڵاتی و ترسی بەردەوام دەکات لە داهاتوو.
بۆ نموونە بە پێی توێژینەوەیەکی ناوەندی پیو بۆ لێکۆڵینەوە (Pew Research Center) کە یەکێکە لە بەناوبانگترین و باوەڕپێکراوترین سەنتەرەکانی بیرکردنەوە (Think Tank) و توێژینەوەی کۆمەڵایەتی لە جیهاندا، ئاماژەی بەوەداوە
ڕێژەی هەواڵە نەرێنییەکان (٧٥٪ - ٨٠٪): لە شیکارییەکدا بۆ پۆست و ڕووماڵەکانی ڕۆژانەی پەیجە هەواڵییە سەرەکییەکانی (وەک فەیسبووک و ئینستاگرام)، دەرکەوتووە کە لە کۆی ١٠ هەواڵ، نزیکەی ٧ بۆ ٨ هەواڵیان تایبەتن بە: ڕووداوەکانی هاتووچۆ، کوشتن، خۆکوژی، کێشە کۆمەڵایەتییەکان، قەیرانی دارایی، و ململانێ توندە سیاسییەکان.
لەلایەکی تەرەوە، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سنووری نێوان ژیانی تایبەت و گشتییان سڕیوەتەوە. نمایشکردنی ژیانی ساختە و شاهانەی کەمینەیەک وەک پێوەرێکی سەرکەوتن، تاکی کوردی تووشی نامۆبوون و بەراوردکارییەکی کوژەر کردووە. میدیا لە جیاتی ئەوەی پرسیاری قووڵ لەسەر کێشە ڕاستەقینەکانی کۆمەڵگە (وەک پەروەردە، تەندروستی و دۆخی دەروونی) بکات، بووەتە هۆکاری سەرەکی بۆ کەمکردنەوەی توانای تەرکیز و قووڵبوونەوەی مرۆڤەکان.
کاتی ئەوە هاتووە وەک وەرگرێکی هۆشیار، سەیری شاشەکان بکەین. بێدەنگی و دوورکەوتنەوە لەم ژاوەژاوە میدیاییە، نەک نیشانەی دواکەوتن نییە، بەڵکو یەکەمین هەنگاوی یاخیبوونە بۆ پاراستنی مرۆڤایەتی و ئارامیی دەروونمان.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی