ئێران؛ گرنگییەکی ستراتیژی بۆ چین

2 کاتژمێر پێش ئێستا

بەهرۆز ڕەئوف

ئێران بۆ چین تەنها هاوبەشێکی ئابووری نییە، بەڵکو شوێنێکی گرنگ و ستراتیژییە، بە تایبەتی بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافیایی و پەیوەندیی بە ڕێگەی ئاوریشمی چین ،بۆیە تەنانەت لەگەڵ توندبوونەوەی فشارە ئابوورییەکانی ئەمریکا، چین بە ئاسانی دەستبەرداری ئێران نابێت.

چین پێش دەستپێکردنی شەڕی ئێران و ئەمریکا، کۆگایەکی بەرچاوی سوتەمەنی پێکهێنابوو تائێستا بەتەواوی دەستبەرداری نەوتی ئێران نەبوەK هەروەها باس لەئەگەرەکانی مەرجەکانی پێشوازیی چین لەبەرپرسانی ئێران (قالیباف) وەک کردنەوەی گەروی هورمزو هەوڵدان بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا، دەکرێت گریمانەیی بۆ وەها دەنگۆیەک دابنێین، ئەویش ڕاستر ئەوەیە چین هەمیشە و لەماوەی جەنگدا داوای گفتوگۆو لێکتێگەیشتنی کردووە،نەک  مەرجدانان ، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە چین هەوڵ دەدات هاوسەنگییەک لە نێوان پشتیوانیی ئێران و پاراستنی بەرژەوەندییە ئابوورییەکانی خۆی دروست بکات.

لە لایەکی دیکەوە، سەرقاڵبوونی ئەمریکا بە کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەتوانێت سەرنج و سەرچاوە تواناییەکانی لە ناوچەی پاسیفیک کەم بکاتەوە و بەشێک لە توانای سەربازی و لۆجستیەکان بۆ ناوچەی شەڕ بگوازێتەوە. لەبەر ئەمە، قەیرانی ئێران و ئەمریکا لە هەمان کاتدا کە مەترسییەکی ئابوورییە بۆ چین، دەتوانێت لە ڕووی ستراتیژییەوە هەندێک دەرفەتیش بۆ پەکخستنی سەرنجی ئەمریکا لەسەر ناوچەی پاسیفیک دروست بکات.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی