مرۆڤ جاری واهەیە
خەونێکی ئەوەندە ناخۆش دەبینێت ، کە هەڵدەستیتەوە وەک کابوسێک لەناو سەریدا دمینێت و تا چەند خولەکێک دەتاسێت ، کە سەیری ئایندەی دۆخی هەرێمی کوردستان دەکەیت هەر دەڵێی تاسانی کابوسی ئەو خەونەیە
کە دەیبینی ، ئەوە لەبەرچاوانە وا خۆرهەڵاتی
ناوەڕاست دەکوڵێت و ناوچەکە لە لێواری داڕماندایە و ، پڕۆسەی داڕمانەکە دەستیپێکردوە
و سەرلەنوێ بونیاتیدەنێنەوە و ، کەچی وادەبینین ئەو هەرێمی کوردوستانە ڕۆژ دوای ڕۆژ
لاواز دەبێت و متمانە لەناوخۆ و دەرەوە لەدەست دەدات و هەردەڵێی هیچ لەگۆڕی نییە و نە با-ی دێت نە باران
!! ئەوەتا لەژێرەوە ناحەزانی کورد و لەناوەوەش ناوخۆی نالەباری خۆمان کوردستان
دادەخورێنن ، کە خۆی لە پەرتەوازەیی و یەکێتیە پارچەپارچەکەی و دابەشبوونەکەی کە بۆتە واقیع دەبینێتەوە
، ئێوە لە کوێین ئەی عاقلمەندانی کوردوستان ؟! بەدەرکەون بە هەر ڕێگایەک بێت ئەو دەرگایە
بکەنەوە و ببنە فریادڕس بۆ چارەسەرکردنی ئەو
دۆخە شەپڕێوەی کە خەریکە ماڵی هەمووان وێران دەکات!! ، ئەوە زانراوە کە هیچ نیشتیمانێک لە هیکڕان
ووننابێت و لەیەک شەویشدا لە نەخشەدا ناسڕێتەوە ، بەڵکو زۆر بە هێمنی و هێواشی کۆتاییان
دێت ، ڕاستیەکی مێژووییش هەیە کە دەڵێت : کاتێک وڵاتان هۆشیاریەکەی شکست دێنێت و بڕیارەکانی
پەرشوبڵاو دەبن ، ئەو وڵاتە شکست دەهێنێت بێئەوەی سوپاکەی تووشی نوشوست بێنێت ، هەرێمی کوردوستانیش والێهاتووە کە لەوکاتەی ئێستایدا درک بە مەترسی کەوتنی
ناکات ، ئەوەتا لەناوخۆدا دۆستانی بەرگریکار
لێی غائیبە چونکە بەگوێمان نەکردن و زەمانەتی ناکەن کە پێویستیەتی ، ئەوەش دەبینین
کە عێراق بەو دۆخەی خۆی ، بەنەرمی و لە ڕێگەی
پڕۆسەی بەناو دیموکراسیەت لەهەموو لاوە هەرێمە لاوازەکەی لاوازتر کردووە و دەیەوێت
لە زەوی بدات و نەیهێڵیت ، من بەخۆم بڕوام بە دیموکراسیەت لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بە
کوردوستانیشەوە نیە ، ( جان جاک ڕۆسۆ ، 1712 -1778 ) دەڵێت : « ڕەسید و پێوەری ڕاستەقینەی
دیموکراسیی ، لە سندوقەکانی دەنگدان نیە و ، بەڵکو لە هۆشیاری خەڵکەکەیە » ئەوە کەی
دیموکراسیەتە کە بەناوی زۆرینە غەدر لە کەمینە بکرێت و سەرکوتی بکەیت و لە قالبی بدەیت و ، دواجار هەوڵی دەستکاریکردن
و هەموارکردنی دەستوور بدەیت !! ، لەو وڵاتانەی فرە نەتەوەن دیموکراسیەتی تەوافقی
هەیە ، کە بە چەمکی سازان و هاوسەنگی و هاوبەشی بەڕێوەدەچێت ، بەڵام ئەوەتا عێڕاق لاوازی هەرێمی کوردوستان و ناکۆکی
و لێکترازانی ناوەخۆی قۆزتۆتەوە و دەیەوێت بەناوی زۆرینە نەیهێڵێت ، کەوتنی وڵاتان و قەوارەکان شتێکی دەگمەن نیە
بەڵکو دیاردەیە ، بەریتانیا بەهێزی سەربازی
و سیاسی هەر دوای لکاندنی کوردوستان بە عێراق لە ساڵی 1922 ، هەڵسا بە لکاندنی بەتۆبزی
هەرێمی عەرەبستانی «8 » ملیۆن کەسی زۆرینەی عەرەب کە ناوی خۆزستان یان ئەحواز
بوو بە دەوڵەتی ئێران کە جۆرە سەربەخۆییەکیان وەکو ئێمە هەبوو ، ئێستاشی لەگەڵدا بێت
، ئەو هەرێمە نەما و کەس داکۆکیشی لێنەکرد ، شارستانیەتی ئیسلام بە کەوتنی ئەندەلوس بە یەک لێدان نەکەوت ، بەڵکە لەمیانی
سەدەکاندا و بەهۆی دابەشبوونی ناوخۆی خۆی ، مەملەکەتی غەڕناتە بە ڕێکەوتن و تەسلیمبوون ئەو قەوارە سیاسیە کۆتایی هات
، نموونەی تر ، یەکێتی سۆڤیەت کە هێزێکی مەزنی ئەتۆمی بوو لە ساڵی « 1992 » لەناوخۆ بێ جەنگی دەرەکی داڕما و بووە « 15 » وڵات ، هەروەها
تشیکۆسلوڤاکیا و دەیان وڵات و قەوارەی تریش ، بە کورتیەکەی کاتێک هەرتەنها دوژمن هێرشدەکات ، نیشتیمان و قەوارەکان
لە هیکڕان ناڕفێنرێن و لەدەست ناچن ، بەڵکو کاتێک خەڵکەکەی لە تەرحکردنی پرسیاری ڕاست
لەکاتی ڕاستدا دەوەستن ، بۆیە پرسیارێک لە ڕوانگەی ڕەشبینانەوە ناخەینەڕوو ، بەڵکو
لە ڕوانگەی بەرپرسیارێتی مێژووییەوە تەرح دەکرێت : چۆن ئەوەی هەزاران ساڵە خۆیڕاگرتووە بیپارێزین ، نەک بۆئەوەی بمینێت ، بەڵکو بۆ ئەوەی
بژیت و پێشبکەوێت ؟ ئیمپڕاتۆریەتی عوسمانی - سەرەڕای گەندەڵی و حەتمیەتی ڕووخانی -
بەهۆی گەمارۆی سەربازی یان داگیرکردنی دەڤەرەکانی ئیمپڕاتۆریەتەکە نەکەوت ، بەڵکو لە لایەن بانکەکانەوە گەمارۆدرا
و .. بڕیارەکانی پێش داگیرکردنی دەڤەرەکانی دەستی بەسەرداگیرا ، دەبێت سیاسیەکانمان بزانن کە نابێت لە زمانی میکاڤیللیەوە زمانی هێز و فێڵکردن و مانۆڕکردن و خۆبەگەورەزانی فێربن ، بەڵکو لە زمانی گاندی-وە زمانی حیوار و لێکتێگەیشتن و ناتوندووتیژی و خەباتی
ئاشتیانە و هێزی نەرم فێربن و ، ئەوەش بزانن کە دەسەڵاتداران دەڕۆن ، بەڵام بیرۆکەی نیشتیمان و دەوڵەت لە کۆهۆشیاری
بە نیشتیمان و دەوڵەت دەمێنێت ، کە بەداخەوە دابەشبوون و هەستی گشتی بەوەی کە نیشتیمان
بێبەهاکراوە و دابەشبووە ، بیرۆکەکە ووندەکات ، کوردوستان پێویستی
بە قسەی گەورە و ئەو دروشمانە نیە کە دڵنەواییمان پێبدات ، بەڵکو پێویستی بە عەقلێکە
مێژوو بخوێنێتەوە و ، بوێری پێداچوونەوەی ڕێڕەوەکەی هەبێت و ، حیکمەتی تێگەیشتنی ئەوەی
هەبێت کە ئەوەی سەد ساڵە لە چاوەڕوانیداین نابێت بەفیڕۆ بدەرێت لەسەر حسابی دەستکەوتی
تەسک و کاتیی کەسیی و حزبی و کورسی و سامان ، لەو چرکەساتە جیاکراوەیەدا ، کە هەندێک
گەل دەمرن و هەندێکی تر دەژین و ، ئەمەیە جیاوازی لەنێوان حیکمەت و سەرپێی گوتن و غیابی
بەرپرسیارێتی ، هیچ شتێک جەستەی نیشتیمانەکەمان
لە پێشێلکردن ناپارێزێت ، مەگەر کەسان و سەرکردە شایستەکان بە لێهاتوویی و توانا و
خەیالی بێسنوور هەنگاو نەنێن بۆ دەربازکردنی
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی