بێگومان شەهوەی سێکسی ، شەهوەیەکی شەیتانی ئاگرینە ، هۆکارێکە دەبێتە ماڵوێرانی و تێکچوونی شیرازەی خێزان و کۆمەڵگە و پەیوەندی وڵاتان ، بەهۆیەوە هەزاران کەس لە جیهان لە ئاستە جیاجیاکانی وەزیفە و دەسەڵات ماڵ و حاڵیان لێتێکدەچێت ، شەهوەی سێکسی و پارە و دەسەڵات ، سێیانەی هێزن ، لەهەموو شتێک زیاتر ژیانی لەسەر ئەو زەویە تێکداوە !!
سامانی زۆر و وەزیفەی گەورە و دەسەڵات ئەگەر بە باشی بەکارنەهات دەبنە بەڵا و ماڵوێرانی بۆ کەسەکە و وڵاتەکەی !! هەفتەی ڕابردوو پەردە لەسەر گەورەترین فەزیحەی پەیوەندی و سێکسی نێوان « هوانگ »ی سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای بەهێزی زەبەلاحی ئابووری « ئینڤیدیا »ی پیشەسازی تلیشە « رقائق » ئەلکتڕۆنی بەرهەمهێنانی زیرەکی دەستکرد و عەشیقەکەی « ئەلیس »ی خانمە بزنسی چینی کە پێشتر بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای « میگانسبید »ی سەنگاپورا بوو لادرا ، کە گوایە ئەو خانمە سیخوڕی چین بووە و زانیاری و نهێنی لە چالاکی کۆمپانیای ئیڤیدیا لە بواری تلیشەی زیرەکی دەستکرد لێوەرگرتوە بۆ چینی بردووە بەکردەیش دەڵێن تلیشی کۆماپانیاکە گەیشتۆتە هۆنگ کۆنگ-ی چین ، ئەمە هەرای لەناو نێوەندی دەولی و سیاسی نایەوە و بومەلەرزەیەک بوو لە جیهانی بزنسدا کە تا هەنوکەش «سی.ئای. ئەی» خەریکی لێکۆڵینەوەیە لەسەری چونکە ئەمەریکا ئەمە بە قەزیەی ئاسایشی نەتەوەیی خۆی دادەنێت ، کاتێک موخابەراتی ئەمریکا ئەم دزەکردنی پەیوەندیە و ئابڕوچونەی ئاشکرا کرد کە چەند ساڵێکە گومان لەو کۆمپانیا سەنگافوریە دەکات کە زانیاری تلیشەی ئەلکترۆنی لە میانی ژنەکە وەرگرتبێ و درابێتە چین ، کە ئەمە بە بەزاندنی باڵادەستی تەکنۆلۆژیای ئەمەریکا دانرا ، دوای ئەو ئابڕوچوونە «هوانگ» کە لە « دە »کەسە دەوڵەمەندەکانی جیهانە دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەش کۆمپانیاکە کرد و داوای لێبووردنی لە ژنەکەی خۆی و منداڵەکانی و کارمەندانی کۆمپانیاکە کرد ، جا ئەم فەزیحەیەی هوانگ خیانەتە یان سیخوڕی ؟! ئێستا سێکس بۆتە کاڵایەکی بەهادار بۆ کاری سیخوڕی و ملکەچکردن ، کە لە وڵاتێک بۆ وڵاتێکی تر جیاوازە کە بەم شێوەیەیە :
یەکەم : سێکس یان پەیوەندیکردنی ناڕەوا لەگەڵ ژن ، بە زەبری پارە و نفوز و دەستڕۆیشتن ، کە وەک کاڵایەک دەکڕدرێت یان بەتۆپزی و هەڕەشە و ترساندنی قوربانیەکە ملکەچی دەبێت ، دواجار قوربانیەکە لەبەر شەرم و حەیاچوون و هەڕەشە بێدەگ دەبێت ، جا ئەوانەی کە نفوز یان هەڕەشە یان پارە-یان هەبوو و لەسەر سێکس-یان دانا چیان پێشکەشکرد !!! .
دووەم : لەڕێگەی فەرمانگە و کۆمپانیاکانەوە ، کە سەرۆکی فەرمانگە یان کۆمپانیا لاوازی و ترس و شەرم-ی قوربانیەکە دەقۆزێتەوە و گوشاری بۆدەهێنێت ، تا ئەوکاتەی بە ملکەچی بۆ سەرۆکەکەی کۆتایی دێت و سنوورێک بۆ توانای ڕەتکردنەوە و بەرهەڵیستیکردنی قوربانیەکە دادەنێت کە ئەم حالەتە هەر لە وڵاتە دواکەوتووەکان ڕوودەدات ، کە بەڕاستی ئەم کارە لە گەندەڵی و کۆڕۆنا و شێرپەنجە مەترسیدارترە ، چونکە داڕمانی ڕەوشتە ، کە خەریکە ڕەوشت نامیێنێت .
سێیەم : بەکارهێنانی سێکس وەک ئامرازێک بۆ سیخوڕیکردن و وەرگرتنی زانیاری ، لە وڵاتە دواکەوتووەکان بە هەرێمی کوردوستان-یشەوە ، کەسەکە واتێوەدەگلێنن کە ئەگەر هاوکار نەبێت و زانیاری دژبەرەکەی نەهێنێت ، ئەوا وێنەی ئابڕووچونە سێکسیەکەی بڵاودەکرێتەوە ، پڕۆسەی فەزیحەی سێکسی لە هەموو جیهان هەیە ، بەڵام لە ئەوروپا و ئەمەریکا وەک وڵاتە دواکەوتووەکان نیە بشاردرێتەوە بەڵکە ئاشکرا دەکرێت ، ئەوەتا بەهۆیەوە دەیان سەرکردە و بەڕێوەبەری کۆمپانیای گەورە و ئەکتەری ناسراوی هۆلیۆد-ی بە زەویدادا و تەختوتاراجی سومبولەکانی سیاسی و هونەری و میدیاکاری ناسراوی هێنایە خوارەوە ، ئەوڕۆ جیهان بە بایەخەوە سەیری دەستلەکارکێشانەوەی « هوانگ » لەمیانی بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتی پەیوەندی لەگەڵ خانمە چینیەکە دەکات ، کە لەوانەیە ئەمە پەیوەندی هەبێت بە جەنگی موخابەراتی نێوان ئەمەریکا و چین-وە ، خەریکە ئەم جیهانە نوێیە چەمکە تەقلیدیەکانی ئاسایشی نەتەوەیی دەگۆڕێت تەنانەت چەمکی سەروەری دەوڵەت بە سەرچاوە و تواناکانیشیەوە ، ئەوەی کە ڕاپۆرتی دەزگای هەواڵگری ئەمەریکا ئاشکرایکردووە و لە ڕۆژنامەی « نیۆیۆرک تایمز » بڵاوکرایەوە ، هەرتەنها ئابڕوچوونێکی پەیوەندی ناشەرعی نێوان هەردووکیان نیە ، بەڵکو قەزیەیەکی زۆر مەترسیدار لەخۆدەگرێت ئەویش : سیخوڕیکردنی پیشەسازی و خۆتورتارکردن لە کۆتە سەپێنراوەکانی ئەمەریکا لەسەر هەناردەکردنی تلیشە بۆ چین و ، ئەگەری ئیختیراقکردنی دائیرەی نزیکی یەکێک لە گرنگترین کەسایەتی کاریگەر لە پیشەسازی زیرەکی دەستکردە ، بەڵای سێکس کەوتنی سەرکردەیەکی گەورەی دامەزراوەکی لەرزاند کە شادەماری شۆڕشی زیرەکی دەستکردە لە جیهاندا ، فەزیحەی ئینڤیدیا دەیان لاپەڕە لە ململانێی هەواڵگری نێوان ئەمەریکا و چین لەسەر زیرەکی دەستکرد دەنوسێت و بە کراوییش دەمێنێتەوە .
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی