به‌ره‌به‌یانى ئه‌مرۆ میسى گۆڵى ژماره‌ 800ى له‌ ژیانى وه‌رزشى خۆى تۆماركرد

وەرزش

24/03/2023‌ 752 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لیۆنێل میسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی گۆڵی دووەمی بۆ ئەرجەنتین تۆمارکرد لە لێدانی سزای ڕاستەوخۆ لەکاتی بردنەوەیان بەرامبەر پەنەماو بوه‌ گۆڵى ژماره‌ 800ى له‌ ژیانى وه‌رزشی خۆیدا.

به‌ره‌به‌یانى ئه‌مرۆ له‌ یارى نێوان ئه‌رجه‌نتین و په‌نه‌ما، لیۆنێل میسی گۆڵی ژمارە 99ی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین تۆمارکرد، هاوکات لەگەڵ یانەکان 701 گۆڵی تۆمارکردوه‌، لەنێویاندا 672 گۆڵ لەگەڵ بەرشەلۆنە و 29 گۆڵیش لەگەڵ پاریس سانجێرمان.
گۆڵی 800ی مێسی لە خولەکی 89ی یاریی دۆستانە بەرامبەر پەنەما بە لێدانێکی سزای ڕاستەوخۆ تۆمارکرا.