کچێک بووەتە سەرئێشە بۆ خولی تۆپی پێی ئینگلتەرا

وەرزش

27/05/2023‌ 1750 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس
ڕۆژنامەی ئیندیپێندنتی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، ئەستێرەیەکی سۆشیال میدیا لە بەریتانیا دانی بەوەداناوە کە په‌یوه‌ندى سێكسى له‌گه‌ڵ  هەندێک لە ئەستێرەکانی پریمەرلیگ هه‌بوه‌، دوای ئەوەی ماسۆن ماونتی یاریزانی یانەی چێڵسی پەیوەندییەکەی لەگەڵ پچڕاند.

 
تیک تۆکەر، ئۆرلا مێلیسا سلۆنی تەمەن ٢١ ساڵ، لەبەردەم دادگای لەندەن دانی بەوەدانا کە بەداوی ماونت تەمەن ٢٤ ساڵ و بیلی گیلمۆر تەمەن ٢١ ساڵ هاوڕێی پێشوویدا کەوتووە، جگە لە هەراسانکردنی ئەستێرەی فیلمی "بلوز"، بن چیلوێڵ تەمەن ٢٦ ساڵ.
\
سلۆنی ئاماژەی بەوەشکردووە، له‌گه‌ڵ ماونت، دوای ئەوەی لە مانگی نۆڤەمبەری ٢٠٢٠ لە ئاهەنگێکدا لەماڵی چیلوێڵی هاوڕێی یەکتریان ناسیوە و پەیوەندییان هەبووە.

داواکاری گشتی جەیسن سێتل ڕایگەیاندووە، پەیوەندییەکە نزیکەی شەش مانگی خایاندووە پێش ئەوەی ماونت داواکاری پێشکەش بکات بۆ کۆتاییهێنان بە پەیوەندییەکە.
 
لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت: "دوای ئەوە سلۆن بە ئیمەیڵ و نامەی کورت داوای لە ماسۆن ماونت کردووە سکاڵای لەسەر تۆمار نەکات".

بەپێی زانیارییەکانی داواکاری گشتی،ئەو کچە چالاکەی بواری سۆشیال میدیا، ٢١ ژمارەی تەلەفۆنی بەکارهێناوە بۆناردنی نامە بۆ ماونت، کە هەندێکیان وێنەی ساختەی ماونتیان پیشانداوە لەگەڵ ژنانی دیکەدابووە.

لەیەکێک لە پەیامەکاندا کە لەڕێگەی ئینستاگرامەوە بە ناوی ساختەی "Devil Baby" نێردراوە، سلۆن دەڵێت: دەتوانم لە هەر کاتێکدابێت بگۆڕدرێم، بۆیە با داوای لێبوردن بکەم و تۆمارەکەڕاست بکەمەوە.

لای خۆیەوە بیلی گیلمۆر،یاریزانی هەڵبژاردەی سکۆتلەندا، بە گریانەوەڕایگەیاند، کچەکە "ڕەفتارێکی ناهاوسەنگی" هەیە، پەیامەکانی "کاریگەری نەرێنیو بەرچاویان" لەسەر ژیانی هەبووە.

تۆمەتبارەکە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە کە لە نێوان ١٠ی ئەیلول و ٢٨ی تشرینییەکەمی ساڵی ڕابردوودا بەهۆی په‌یوه‌ندى سۆزداریه‌وه‌  "ناڕەحەتییەکی گەورەی" بۆ گیلمۆر دروستکردووە.

هەروەها دانی بەوەداناوە کە لە نێوان ١٩ی حوزەیران و ٢٨ی تشرینییەکەمی ساڵی ڕابردوودا تۆمەتی داوێنپیسی بۆ ماونت دروسکردووە، هەروەها لە نێوان ٢٠ی تشرینییەکەم و ٢٩ی تشرینییەکەمی ٢٠٢٢دا بووەتە هۆی هەراسانکردنی چیلوێڵ.

دادوەر نیتا مینهاس بڕیارەکەی بۆ ٢٠ی حوزەیران دواخست تا کۆتایی بە لێکۆڵینەوەکان و ئامادەکردنی ڕاپۆرتی زیاتر لەسەر دۆسیەی گیلمۆر دێت.