هەڵبژاردەی ئیتاڵیا گەڕایەوە

وەرزش

18/06/2023‌ 1152 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دوای ئەوەی نەیتوانی سەربكەوێت بۆ مۆندیالی ساڵی 2022ی قەتەر هەڵبژاردەی ئیتاڵیا توانی بگاتە چوارگۆشەی زێڕێنی (نەیشن لیگی) ئەوروپا.

ئەمرۆ هەریەكە لە هەڵبژاردەكانی ئیتاڵیاو هۆڵەندا لە پاڵەوانیەتی (نەیشن لیگ)ی ئەوروپا كێبڕكێیان كرد بۆ ئەوەی مەدالیای بڕۆنزی پاڵەوانیەتیەكە بەدەست بهێنن و ئیتاڵیا توانی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرانبەر دوو كۆڵ لە هۆڵەندا بباتەوەو ببێتە سێیەمی پاڵەوانیەتیەكە.

هەریەكە لە ئیسپانیاو كرواتیا كێبڕكێ لەسەر بەدەستهێنانی نازناوەكە دەكەن و هەر كام لەهەڵبژاردەكان ببێتە پاڵەوان یەكەمجارە لەمێژویدا جامی پاڵەوانیەتیەكە بەرز دەكاتەوە.