یاریزانێكی قورسایی توشی مەرگێكی شۆكهێنەر بوو

وەرزش

26/07/2023‌ 2537 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

 بەگوێرەی هەواڵێكی ئاژانسە وەرزشییەكان، "جەستن ڤیكی" یاریزانێكی بەناوبانگی لەشجوانی خەڵكی ئیندۆنیزیا لەتەمەنی 33 ساڵیدا بەهۆی بەرزكردنەوەی قورساییەكەوە كە كێشی 210 كیلۆ بووە گیانی لەدەستداوە.

بەگوێرەی ئاژانسی وەرزشی فێرارۆ، ڤیكی جوڵەیەكی ئاسایی ئاسنی قورس  ئەنجامدەداو بەكێشێكی زۆر قورسەوە كەوتۆتە خوارەوەو لەئەنجامی ئەم جۆڵەدا ئەم ورزشوانە توشی شكانی مل‌و فشارێكی زۆر لەسەر دەمارە گرنگەكانی ژیانی بوە كە سەرەڕای هەوڵی پزیشكان بۆ ڕزگاركردنی، سەرەنجام گیانی لەدەستدا.

جەستن ڤیكی بەئەزمون چەندینجار كێشی قورسی ڕیكۆرداری بەرزكردۆتەوەو بۆتە یەكێك لەباشترین یاریزانە لەشجوانییەكانی ئیندۆنیزیا بەدرێژایی ساڵانێكی زۆر.

 گرتەی ڤیدیۆیی ڕوداوەكە كە لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوكراوەتەوە دەریدەخات كە ڤیكی لەژێر باربێڵی 210 كیلۆدا خەریكی وەستان بوە كاتێك كەوتۆتەسەر زەوی.

دوای ئەوە وەرزشوانانی دیكەی ناو هۆڵە وەرزشیەكە دەچنە لای‌و ڕاستەوخۆ دەیبەنە نەخۆشخانە، سەرباری هەوڵێكی زۆر بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری بەپەلە، بەڵام بەشێوەیەكی شۆكهێنەر گیانی لەدەستدا.

ی . ن