رۆناڵدۆ ئایندەی خۆی بۆ یانەی نەسری سعوودی یەكلاكردەوە

وەرزش

24/09/2023‌ 2134 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

ڕۆژنامەنووسێکی وەرزشیی سعودی بڕیارێکی یەکلاکەرەوەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی تۆپی پێی پورتوگالیی سەبارەت بە داهاتووی وەرزشیی خۆی ئاشکرا کردووە، ئەویش دوای9 مانگ لە پەیوەندیکردنی بەیانەی "نەسر"ی سعودییەوە.

عەبدولعەزیز عوسەیمی، میدیاکاری وەرزشیی و ئەندامی فیدراسیۆنی میدیای وەرزشیی سعودیە، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی “X” (پێشتر تویتەر) نووسیویەتی: “تایبەت: گۆڵکاری جیهان، گۆڵکاری عەرەب، گۆڵکاری ڕووشێن و یەکەم ئەفسانەی مێژووی جیهان، یانەی "نەسر"ی ئاگادار کردۆتەوە کە خواستی هەیە کۆتایی ژیانی تۆپی پێی تەنیا لە یانەی نەسر بێت".

ئەو رۆژنامەنووسە لە تویتەکەیدا پشتی بە سەرچاوەیەک بەستووە کە ئاماژەی بە ناوەکەی نەکردووە، نووسیویەتی: " ئەو ئەفسانەیە لەدوای درووشمی یانەی نەسر، درووشمی هیچ یانەیەکی تر ناپۆشێت".

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە مانگییەکی ساڵی2023 پەیوەندیی بەڕیزەکانییانەی نەسرەوە کرد، دوای جێهێشتنی تیپی مانچستەر سیتی، گرێبەستی ئەو یاریزانە تەمەن38 ساڵەیە لەگەڵ یانە سعودییەکە وایکرد ڕۆناڵدۆ زۆرترین مووچەی لە مێژووی تۆپی پێدا هەبێت کە ساڵانە برەکەی 200 ملیۆن یۆرۆیە تا کۆتایی ساڵی 2025 .
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی