شارپرێس:
له‌شارى دهۆك ئاگر له‌ماڵێك كه‌وته‌وه‌و به‌هۆیه‌وه حه‌وت قوربانى هه‌یه، كه سه‌رجه‌میان ئه‌ندامى خێزانێكنو خه‌ڵكى ڕۆژئاواى كوردستانن.
په‌یامنێرى شارپرێس له‌دهۆك ئاشكرایكرد، لەناوچەی پیشەسازیی دهۆک ئاگر لەماڵی خێزانێک كه‌وتۆته‌وه كه له‌بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكى ڕۆژئاواى كوردستانن‌و پێكهاتبون له‌حه‌وت كه‌س.
وتیشى:"به‌گوێره‌ى زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان هۆكارى كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگره‌كه تەقینی سۆندەی سۆپایەکی غاز بوه‌و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستداو چوارى کەسی دیکەش برینداربون".
په‌یامنێرى شارپرێس ئه‌وه‌شى ئاشكراكرد، ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە، دوو كچ‌و دایكیاننو باوكهكهو سێ کچى دیكه‌ش بریندارن‌و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.