وەزارەتی دارایی: بەزووترین کات مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان دابەش دەکەین

کوردستان

28/03/2024‌ 437 جار خوێندراوه‌ته‌وه


وەزارەتی دارایی ڕونکردنەوەیەکی لەبارەی مووچەی پێشمەرگەوە بڵاوکردەوە و دەڵێت، هەفتەی داهاتوو مووچەکەیان دابەشدەکرێت.

وەزارەتی دارایی لەرونکردنەوەیەکدا دەڵێت،  سەبارەت بە مووچەی مانگی شوباتی هێزەکانی پێشمەرگەو دەزگا ئەمنیەکان و هەموو ئەو شوێنانەی ناویان لە لیستی مووچەی ڕۆژی ٢٨ ئەم مانگەدا نەهاتبوو ، هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە کە لە نزیکترین کاتدا خشتەی مووچەکانیان بڵاو دەکەینەوە.

وەزارەتی دارایی ڕاشیگەیاندووە، لەهەفتەی داهاتودا مووچەی مانگی شوباتی سەرجەم مووچەخۆران و فەرمانبەران دابەش دەکرێت.