شارپرێس:
پارێزەرێکی دۆسیەی گێڕانەوەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەدادگای فیدراڵى زانیاریى گرنگ له‌باره‌ى سێ موچه نهدراوهكهى ساڵى ڕابردوه‌وه ئاشكرادهكاتو ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌و سێ موچەیە لەناو بڕیارهكاندایهو وه‌زاره‌تی دارایی له‌گه‌ڵ مانگه‌كانی تردا ده‌یدات، ناشتوانێت له‌وه ڕابكات".
پارێزه‌ر به‌كر حه‌مه سدیق کە پارێزه‌رى دۆسیه‌ى گێڕانه‌وه‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بوه له‌دادگاى فیدراڵى له‌میانی نوسراوێکیدا لەتۆڕە كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان دەڵێت:"به‌ڕێزان پێشتریش ئه‌مه‌م وت، موچه‌ی (3) مانگه‌كه‌ی ساڵی (2023) له‌ناو بڕیاری ژماره (224/ئیتیحادیه/2023) دایه‌و پێویست ناكات به‌دوایدا بگه‌ڕێن".
ئەو پارێزەرە ئاشکراشیکرد، "وه‌زاره‌تی دارایی له‌هه‌ر ده‌رفه‌تێكدا كه خۆی دیاریده‌كات له‌گه‌ڵ مانگه‌كانی تردا ده‌یدات، ناشتوانێ له‌وه ڕابكات".
پارێزەر بەکر حەمە سدیق ئاماژەی بەوەشدا، "بڕیاره‌كه‌ی دادگا له‌وه‌شدا ڕونه كه ده‌بێت موچه‌ی فه‌مانبه‌ران بۆ ساڵی (2023) بدات، هیوادارم له‌نزیكترین كاتدا داخڵی موچه‌ی بكه‌ن، چاوی فه‌رمانبه‌ران به‌وه‌ش گه‌ش بێت".
پێشتریش سۆران عومەر ئەندامی لیژنەی دارایی لەپه‌رله‌مانى عێراق لهفهیسبوكى خۆی نوسراوێکی بڵاوکرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، "دوای وەڵامی سەرۆک وەزیران لەسەر سێ موچە نەدراوەکەی ساڵی 2023 بابەتەکەم ئاراستەی دادگای فیدراڵی کرد بۆ یەکلایی کردنەوەی ئەو سێ مووچە کە پێویستە بەگوێره‌ى بڕیاری دادگای فیدراڵی ژمارە (224 و موحدتها 269/ اتحادیە/2023) بدرێتەوە بەفەرمانبەرانو خانەنشینان‌و سودمەندانی تۆڕی کۆمەڵاتی".