شارپرێس
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی
یەکێتی جەخت لە ئەنجامدانى هەڵبژاردن لە وادەى خۆیدا دەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، لە
کۆبونەوەى ئەمڕۆیدا هەڵسەنگاندنی پێویستی بۆ بەرنامە و گوتاری سیاسی یەکێتی لە کەمپینی هەڵبژاردن لەسەرجەم شار وشارۆچکەکانی هەرێم ئەنجام
دا.
ئەمڕۆ، ئەنجوومەنی سەرکردایەتی
یەکێتی بەسەرپەرشتى بافڵ تاڵەبانى سەرۆکى یەکێتى کۆبووەوە و لە ڕاگەیەندراوى سەرکرادیەتى
یەکێتیدا هاتووە، لە کۆبونەوەکەدا، سەرۆکى یەکێتى ڕایگەیاندووە، یەک گوتاری و یەک
دەستی سەرکردایەتی و راست و دروستی سیاسەتەکانی یەکێتی بووەتە جێی ئومێدی میللەت.
هەروەها، کۆبوونەوە
گفتوگۆی هەمەلایەنە و تێرو تەسەلی لەسەر ئامادەکارییەکانی مەکتەبی هەڵبژاردن و کاری لیژنەکان کرد و هەڵسەنگاندنی پێویستی بۆ بەرنامە و گوتاری سیاسی یەکێتی لە کەمپینی هەڵبژاردن لەسەرجەم شار وشارۆچکەکانی هەرێم ئەنجام
دا
سەرکردایەتى لە
ڕاگەیەندراوەکەیدا ئاماژەى بەوەکردووە، دابینکردنی ژیان و گوزەرانی باشتر بۆ هاوڵاتیان
تەنها لە رێی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد لەوادەی خۆیدا دێتەدی، کە پەرلەمانێکی بەهێز
و حکومەتێکی پتەو و خزمەتگوزار بێنێتە کایەوە.