شارپرێس
بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی
هەولێری پارتی ڕایگەیەنێت، سەرۆکى هەرێم لە هەوڵى دروستکردنى یەکڕیزیدایە لەنێوان
لایەنەکاندا و دەشڵێت: ٩٠%ى ئەو حزبانەی ناویان پێشکەشی کۆمیسیۆن کردووە پێیانوایە
بەبێ پارتی هەڵبژاردن ناکرێت.
پشتیوان سادق، بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی
هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان لە کاتی بەشداریکردنی لە پانێلێکی تایبەت بە
دۆخی عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وتى: کاتێک سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت، دەبێت هەڵبژاردنێکی پاک و شەفاف لە هەرێمی
کوردستان بکرێت، واتای ئەوە دەگەیەنێت، دەستوەردان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی
کوردستان دەکرێت.
ئەو بەرپرسەى پارتى وتیشى:
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حیزبەکان لە گفتوگۆدایە بۆ
دروستکردنی یەکڕیزی کە ئەمە پرەنسیپی پارتی بووە لە ڕابردوو و ئێستادا.
بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی هەولێری پارتی
باسی لەوەکرد، ٩٠%ى ئەو
حزبانەی ناویان پێشکەشی کۆمیسیۆن کردووە باوەڕیان وایە کە هەڵبژاردن بە بێ پارتی ناکرێت.