دەزگای ئاسایشی هەرێم،سەبارەت بە ڕووداوی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.
دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەڵێت، پاش ئەوەی ڕۆژی ٢٠٢٤/٤/١٩کاتژمێر١٢ لەگەڕەکی شەهیدانی سەرچنار، ڕووداوی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک روویدا هیچ زیانیکی گیانی لێ نەکەوتەوە و دەست بەجێ لەگەڵ گەیشتنی هێزەکانی ئاسایش لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە دەستیپێکردووە.
دەشڵێت، لەئێستادا هێزەکانی ئاسایش لە شوێنی ڕووداوەکەن بەمەبەستی بەدوادوچوون و لێکۆڵینەوە.