ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا دەڵێت، له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌م بۆ به‌غدا، سه‌ردانی هه‌ولێریش ده‌كه‌م.
ئەمڕۆ دوای تەواوبوونی لە نوێژی هەینی، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لەلێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنووسان وتی: دوای سەردانەکەی 22ـی ئەم مانگەی بۆ بەغدا، سەردانی هەولێر دەكەم و باسی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەکرێت.
دەشڵێت، سەردانەکەی بەغدا و دواتریش هەولێر یەک رۆژیی دەبێت.
وتیشی: "له هەولێر باسی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەکەین، هاوکات پەیوەندییەکانی تورکیا و عێراق لەژێر چەترێکدا دەخرێنە بەرباس کە لە ژمارەیەک بابەتی جیاواز پێکهاتوون".