دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی چوار کرا

عیراق

21/04/2024‌ 811 جار خوێندراوه‌ته‌وه

وەزارەتی دارایی عێراق دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار کرد، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکانی شارپرێس تا ئێستا وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم لیستی مووچه‌ی ره‌وانه‌ی به‌غدا نه‌كردووه‌.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 21ی نیسانی 2024، وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، داوا لە یەکەکانی ژمێریاری وەزارەت و پارێزگا و دەستە سەربەخۆکان دەکات سەردانی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەت بکەن بەمەبەستی تەواوکردنی رێکارەکانی دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان.

روونیشیکردەوە کە لەمڕۆوە دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و کارمەندانی هیزە ئەمنییەکان دەکرێت.

دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی عێراق لە کاتێکدایە کە وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم هێشتا لیستی مووچه‌ی مانگی چواری فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی ره‌وانه‌ی به‌غدا نه‌كردووه‌.

بەپەلە