هاکان فیدان: سەرۆک کۆمارى تورکیا ٢٠ ڕێککەوننامە لەگەڵ عێراق ئیمزا دەکات

عیراق

22/04/2024‌ 434 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شرپرێس

وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، ڕێککەوتنی سەرەتایی بۆ ئیمزاکردنی زیاتر لە ٢٠ ڕێککەوتننامە لە سەردانی سەرکۆمار ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ عێراق، ئەنجام دراوە و دەشڵێت: ئامانجی ئێمە سەقامگیری، ئاسایشی و خۆشگوزەرانی ناوچەکەیە و بۆ ئەم مەبەستەش هەرچی لەدەستمان بێت دەیکەین.

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا باسی لە سەردانی سبەی سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ عێراق کرد و وتى: ئامانجی ئێمە سەقامگیری، ئاسایشی و خۆشگوزەرانی ناوچەکەیە. پەیوەندییەکانمان لەم ئاراستەیەدا دەبێت و بۆ ئەم مەبەستەش هەرچی لەدەستمان بێت دەیکەین.

فیدان ئاماژەى بە هاوکارییەکانیان لەگەڵ عێراق لە بوارەکانی ئاسایش، وزە، کشتوکاڵ، ئاو، تەندروستی و پەروەردەیی و دەڵێت: ڕێککەوتنی سەرەتایی بۆ واژووکردنی زیاتر لە ٢٠ ڕێککەوتننامە لە سەردانی سەرکۆمارمان بۆ عێراق، ئەنجام دراوە، سبەی بە ئامادەبوونی سەرکردەکان، ئەو ڕێککەوتننامانە واژوو دەکرێت.

وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕاشیگەیاند کە، سەرکۆماری ئەردۆغان سبەی سەردانەکەی بۆ بەغدا و دواتر هەولێر دەبێت و لە بەغدا وێڕای کۆبوونەوە لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، ڕێککەوتننامەکان واژوو دەکەن.