شیعەکان هەوڵەکانیان بۆ ڕێگریکردن لە هێرشی تورکیا بۆسەر پەکەکە دەستپێکرد

کوردستان

25/04/2024‌ 5544 جار خوێندراوه‌ته‌وه


هەرچەندە تورکیا دڵخۆشە بە ئەنجامی سەردانەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ عێراق، ڕێکەوتن لەسەر بەشداریکردنی عێراق لە شەڕی پارتی کرێکارانی کوردستان، بەڵام شیعەکانی نێو چوارچێوەی هەماهەنگیی هەوڵەکانیان بۆ دورخستنەوەی عێراق لەو شەڕە دەستپێکردووە.

بەگوێرەی وتەی سەرچاوەیەک کە قسەی بۆ ڕۆژنامەی العرب کردووە، بەشێك لە میلیشیا شیعەکانی نێو حەشدی شەعبی کە لەنێو چوارچێوەی هەماهەنگی هێزی کاریگەرن وەك هاوپەیمانی فەتح، دژی ئەوەن هاوکاریی ئەمنی، هەواڵگریی و سەربازیی عێراق لەگەڵ تورکیا بۆ لێدان لە پەکەکە فراوان بکرێت.

هۆکاری دژایەتی ئەو میلیشیایانە بۆ هێرشی چاوەڕوانکراوی تورکیا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، لە زۆر ناوچە وەك شەنگال جۆرێک لە تێگەیشتنی هاوبەش بۆ کارکردنی هەردوولا هەیە.

عەلی فەتلاوی، سەرکردەی هاوپەیمانی فەتح کە هاوپەیمانێتیەکەی بەشێکە لە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە دەڵێت، حەشدی شەعبی بەدوور دەبێت لە هەر شەڕێک دژی پەکەکە.

بەپەلە