لەسنوری یەکێتی سزادانی ئەو فەرمانبەرانەی هەژماری من دروست ناکەن دەستیپێکرد

کوردستان

25/04/2024‌ 2176 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

بەڕێوەبەرى پۆلیسی گەرمیان نوسراوێکى ئاراستەى بەش و بنکەکانى پۆلیسی سنورەکەى کردووە و جەختدەکاتەوە لەوەى، هەموو ئەفسەر و کارمەندێک فۆڕمى هەژمارى من پڕبکاتەوە و هەر کەسێک پڕى نەکاتەوە موچەکەى ڕادەگیرێت.

لە نوسراوێکدا، کە ئاراستەى سەرجەم بەش و بنکەکانى پۆلیسی سنورى گەرمیان کراوە و ئیمزاى لوقمان سابر، بەڕێوەبەرى پۆلیسی گەرمیانى لەسەرە هاتووە، هاوپێچ لەگەڵ نوسراوماندا فۆڕمى هەژمارى من دەنێرین بۆتان بەمەبەستى پڕکردنەوەى لەلایەن سەرجەم ئەفسەر و کارمەندانى بەشەکانتان و ناردنەوەى فۆڕمەکە بۆمان تا رۆژى یەک شەمە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەکاتى پڕنەکردنەوەى فۆڕمەکەدا لەلایەن هەر ئەفسەر و کارمەندێکەوە، خۆى بەرپرسیارە دەبێت لە دواکەوتن و ڕاگرتنى موچەکەى.