به‌رپرسی ژوری هه‌ڵبژاردنی گۆڕان له هه‌ولێر رایگه‌یاند كه پێشتر پارتی دیموكراتی كوردستان خۆی دیزاینی هەڵبژاردنی دەكردو كورسییه‌كانی خۆی دیاری ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا بۆی ناچێته سه‌ر.
كارزان گه‌ردی، ئه‌ندامی ژوری هه‌ڵبژاردنی گۆڕان و به‌رپرسی ژوری هه‌ڵبژاردنی گۆڕان له هه‌ولێر بۆ میدیای حزبه‌كه‌ی وتی: " كێشه سیاسییه‌كان وایكردوه كه چاره‌نوسی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان نادیار بێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "پارتی گرفتی هه‌یه له‌گه‌ڵ یاسای هه‌ڵبژاردن. ئه‌مه بیانوه به‌ده‌ست پارتییه‌وه چونكه یه‌كه‌مجاره پارتی ده‌سه‌ڵاتی نابێت به‌سه‌ر كۆمسیۆن و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆیه مه‌ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه له قاڵب بدرێت".
بەقسەی ئەو بەرپرسەی گۆڕان "له هه‌مو هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردودا به‌ڵگه‌ی ئه‌وه هه‌یه كه له هه‌ردو زۆندا ساخته‌كاری كراوه پێشتر پارتی خۆی دیزاینی هه‌ڵبژاردنی ده‌كرد به‌تایبه‌ت له هه‌ولێر دهۆك و كورسییه‌كانی خۆی دیاری ده‌كرد به‌ڵام ئێستا بۆی ناچێته سه‌ر و گه‌ر زۆرینه به‌ده‌ست بهێنێت ناتوانێت 50+1 به‌ده‌ست بهێنێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو كه "كاتێك راستییه‌كان رون ده‌بێته‌وه و ئاستی كورسییه‌كانی پارتی داده‌به‌زێت، ئه‌وه‌شی له‌سه‌ر ده‌بێته ماڵ كه له رابردودا ساخته‌كاری كردوه".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ژوری هه‌ڵبژاردنی گۆڕان راشیگه‌یاند "لاسه‌نگییه‌كی زۆر له روی سیاسییه‌وه بۆ پارتی دروست بوه، بۆیه هه‌ر هه‌وڵێك ده‌دات ئه‌و لاسه‌نگییه كه‌م بكاته‌وه و هاوسه‌نگی دروست بكات و ئاستی شكسته‌كه‌ی كه‌م بكاته‌وه".