شارپرێس:
دادگای میسر بڕیاری كۆتایی لەبارەی دۆسییەكەی گۆرانی بێژی وڵاتەكەی شیرین عەبدولوەهاب دەدات، كە ماوەیەكە ئەو دۆسییە سەریهەڵداوە.
شیرین عەبدولوەهاب بەهۆی ئەوەی سوكایەتی بەرووباری نیلو گاڵتەی پێكردووە، لەلایەن دادگای وڵاتەكەی لێكۆڵینەوەی لێوەكراوە.
بەپێی بڕیارەكە شیرین بۆ ماوەی 6 مانگ زیندانی دەكرێت، یان بە بەهای 5 هەزار جونەی غەرامە دەكرێت.
پێشتر شیرین عەبدولوەها لەگرتەیەكی ڤیدیۆیی دەركەوتبوو، كە تێدا لەگەڵ هاوسەرەكەیو گۆرانیبێژ حسام حبیب سەما دەكەنو گاڵتە بەرووباری نیل دەكەن، كە یەكێكە لەرەمزەكانی وڵاتی میسر.
هـ ـ ح