نهێنی کۆبوونەوەکانی نێچیرڤان بارزانی لەبەغدا ئاشکرابوو.. سەرکردە عێراقییەکان چیان وتوە؟

کوردستان

01/05/2024‌ 2045 جار خوێندراوه‌ته‌وه


ڕۆژنامەیەکی قەتەری ئاشکرایدەکات، سەرۆك وەزیرانی عێراق و هێزە شیعە و سوننەکان بە سەرۆکی هەرێمی کوردستانیان وتووە، نایانەوێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەبێ بەشداریی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەنجامبدرێت.

ڕۆژنامەی العربی جدید-ی قەتەری لە ڕاپۆرتێکدا لەزاری سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە ئاشکرایکردوە، نێچیرڤان بارزانی لەبەغدا بە سەرکردە شیعەکانی وتووە، بڕیاری بەشدارینەکردنی پارتی لە هەڵبژاردن بڕیاری کۆتاییە.

هەر بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، نێچیرڤان بارزانی لەلایەن هێزە شیعە و سوننەکانەوە ڕەزامەندی دراوەتێ بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بۆ وادەیەکی نوێ کە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دیاریدەکات.

ئەو سەرچاوەیەی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە باسی لەوەشکردووە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دژی ئەو کۆدەنگیەیە کە لەسەر دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دروستبووە و دەیەوێت هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا ئەنجامبدرێت.